گیراوەی خەیار گیراوەیەکی کاریگەرە کە تینوێتی دەشکێنێت
و یارمەتیدەرە لە گەشتی دابەزاندنی کێشدا.
بەگوێرەی ماڵپەڕی "NDTV”، پسپۆڕانی پلاتفۆرمی پزیشکی "خۆراک وەک چارەسەر" پێیان
وایە کە خەیار تەنها سەوزەیەکی پڕ لە سودی تەندروستی نییە، بەڵکو پێکهاتە ئاوییەکەی
کە دەوڵەمەندە بە کانزا و ڤیتامینە سەرەکییەکان، وای لێدەکات ببێتە رێگەیەکی کاریگەر
بۆ دابەزاندنی کێش.
ئیرپسین لەخۆدەگرێت کە ئەنزیمێکی هەرسە و پێویستە بۆ تێکدانی
پڕۆتین و ئاسانکاری بۆ پرۆسەی هەرسکردن و تەندروستی ریخۆڵە و بەڕێوەبردنی دروستی زیادبوون
یان دابەزاندنی کێش.
هەروەها هەستی تێربوون دەبەخشێت بۆ ماوەیەکی درێژتر بەهۆی
دەوڵەمەندبوونی بە ریشاڵ، رێگری دەکات لە زیادەڕۆیی لە خواردن لە کاتە نەگونجاوەکاندا،
هاوکات ئاودانی هەمیشەیی دابین دەکات کە نابێتە هۆی تێکەڵاوبوون لە نێوان هەستکردن
بە برسێتی یان تینوێتی، بەهۆی بەرزی رێژەی ئاو و کەمی کالۆری، خەیار خواردنێکی کەمە
جا بە کاڵی بخورێت یان بکرێت بە شەربەت.
بۆ بەدەستهێنانی باشترین ئەنجام پێویستە رۆژەکەت بە دوو پەرداخ
گیراوەی خەیار دەستپێبکرێت هەروەها دەتوانرێت بە درێژایی رۆژ بخورێت بەتایبەت پێش
ژەمەکان، بۆ ئەوەی هەستی تێربوون بەرزبکاتەوە و رێگری بکات لە زیادەڕۆیی لە خواردن.
شەربەتی خەیار وەک جێگرەوەیەکی سەلامەت بۆ ئاو پۆلێن دەکرێت،
هەروەها بۆ خواردنی رۆژانەش بەسوودە، بەتایبەتی کە خەیار بە پلەی یەکەم لە ئاو پێکدێت،
بەڵام مامناوەندی پێویستە، چونکە هەر زیادەڕۆیییەک زیانی لێدەکەوێتەوە، تەنانەت ئەگەر
ئاوی ئاساییش بێت.
ئامادەکردنی شەربەتی خەیار پێویستی بە کاتێکی زۆر نییە،
بەو پێیەی بە ئاو بە باشی دەشۆردرێت بۆ لابردنی هەر پیسییەک یان پیسکەرێک، هەروەها
دەکرێت توێکڵەکەی لێبکرێتەوە.
خەیارەکە بکە بە پارچەی تەنک و پاشان بیخە ناو پەرداخێکی
شووشەییەوە کە پڕکراوە لە ئاوی فلتەرکراو بۆ ئەوەی تامێکی زیاتری هەبێت، دەتوانرێت
پێکهاتەی تری تێبکەین، وەکو پارچەی لیمۆ یان گەڵای نەعنا و زەنجەفیل باشترە پێش
خواردنی لەناو سەلاجەدا سارد بکرێت.
H.Y