پزیشکێک کاریگەرییە
زیانبەخشەکانی زۆر خواردنی مایۆنیز ئاشکرا
دەکات.
دکتۆر ساڵح سالم لە
هەژماری فەرمی خۆی لە تۆری کۆمەڵایەتی " ئێکس" رایگەیاند کە ئێمە رۆژانە
گوێبیستی ئەوە دەبین چەندین کەس تووسی مەینبوونی خوێن و تەسکبوونەوەی خوێنبەرەکان دەبن،
یان بەردەوام بەدەست کێشە تەندروستییەکانەوە دەناڵێنن، هۆکارەکەشی گەراندەوە بۆ بڕ
و جۆری ئەو خۆراکانەی کە رۆژانە دەخورێت.
ئاماژەی بەوەشکرد، برێکی
زۆر لە زەیت و رۆن بەکاردەهێندرێت بۆ دروستکردنی مایۆنیز، ئەمەش بەشێوەیەکی گشتی کاریگەرییەکی
خراپی لەسەر تەندروستی هەیە .
لە درێژەی قسەکانیدا
ئەو دکتۆرە وتی "ئامۆژگاریتان دەکەم دووربکەونەوە لە مایۆنیز چونکە بڕێکی زۆر
زەیتی تێدایە لەگەڵ زەردێنەی هێلکە و خوێ، کالۆری و چەوری زۆری تێدایە، ئەمەش دەبێتە
هۆی قەڵەوی و بەرزبوونەوەی پەستانی خوێن و بەو هۆیەوە دەبنە هۆی ڕەقبوونی خوێنبەرەکان،
هەر بۆیە بەکارهێنانی زیانبەخشە، بەتایبەتی بۆ منداڵان، چونکە بە سەرەتایی نەخۆشیەکان
دادەنرێت".
باسیشی لەوە کرد مایۆنیز
بڕێکی زۆر کالۆری تێدایە، ئەگەر بڕێکی زۆر لەو کالۆرییە بخۆیت، ئەوا زیان بە تەندروستیت
دەگەیەنێت و دەبێتە هۆی زیادبوونی کێش، چونکە مایۆنیز چەوری تێر لەخۆدەگرێت، ئەمەش
پەیوەندی بە زیادبوونی مەترسی تووشبوون بە نەخۆشییەکانی دڵەوە هەیە.