ئەپڵ بە
نیازە رێژەی رووناکی شاشەی مۆبایلەکانی ئایفۆن ١٦ پڕۆی داهاتوو زیاد بکات، بۆ ئەوەی
بگاتە ١٢٠٠ نیت، ئەمەش بە بەراورد بە وەشانی ئێستای مۆبایلەکانی ئایفۆن ١٥ پڕۆ بە رێژەی
٢٠٪ زیاترە، کە رێژەی رووناکیەکەی دەگاتە هەزار نیت لە کاتی پیشاندانی ناوەڕۆک لە دۆخیSDRی ستاندارد.
دزەپێکراوەکان
وەک لە ماڵپەڕی "العربیة"دا هاتووە، ئاماژەیان بەوەشکردووە کە لوتکەی رووناکی
مۆبایلەکانی ئایفۆن ١٦ی پڕۆ لەکاتی پیشاندانی ناوەڕۆک بە تەکنەلۆژیای مەودای داینامیکی
بەرز وەک ئاستی ئێستای دەمێنێتەوە کە تا ١٦٠٠ نیت دەڕوات، ئاماژەش بەوە کراوە کە
شاشەکانی ئێستای ئایفۆن ١٥ی پڕۆ دەتوانن رێژەی رووناکی زیاد بکەن بۆ٢٠٠٠ نیت کاتێک
لە دەرەوە لە ژێر رووناکی خۆری راستەوخۆدا بەکاردەهێنرێن.
ئەپڵ لەم
دواییانەدا ئامێرە نوێیەکانی ئایپاد پرۆی بە شاشەیەکی نوێی OLD بە ناوی Ultra Retina راگەیاند.
دزەپێکراوەکانی
پێشوو ئاماژەیان بەوە کردبوو کە رەنگە ئەپڵ قەبارەی شاشەی مۆبایلەکانی ئایفۆن ١٦
پرۆی داهاتوو زیاد بکات، ئەمەش رەنگە رێگە بە کۆمپانیاکە بدات توانای پاترییەکانیش
زیاد بکات.
H.Y