هۆکاری هەڵگەڕانەوەی زمان چییە و چۆن چارەسەر دەکرێت؟

PM:10:42:12/05/2024

2944 جار خوێندراوەتەوە

لە راستیدا شتێک نیە بە ناوی قوتدانی زمان، بەڵکوو بەھۆی گرژبوون و خڕبوونەوەی ماسولکەکانی زمان کە لەشێوەی گەشکەی زماندا دەردەکەوێت و ئەو کاتە زمان دەبێتە تەنێکی گەورە لە دەمدا و دەبێتە ھۆی داخستنی ڕێڕەوی ھەناسەدان بۆ کەسەکە.

ھۆکارەکانی قوتدان یان هەڵگەڕانەوەی زمان:

١. جیاوای لە ڕێژەی پۆتاسیۆم و سۆدیۆم لە خوێندا بەھەر نەخۆشیەک بێت.

٢. بەرکەوتنی لەناکاوی کەلەی سەر و لەرینەوەی مێشک.

٣. دابەزینی ڕێژەی شەکری خوێن لە ناکاو ،زۆربەی کات بەھۆی ماندووبوونی لەڕادەبەدەر دەبێت بۆ نمونە ڕاکردنێکی لەناکاو ،وەک ئەوەی لە یاریزانەکاندا ڕوودەدات.

٤. تێکچونی کۆئەندامی سوڕی خوێن کە زۆربەی کات بەھۆی ناڕێکی لە لێدانی دڵ ڕوودەدات.


- لەم کاتەدا دەبێت راستەوخۆ بە ھەموو تواناتەوە بە ھەردوو دەستت ملی کەسەكه‌ بەرەو دواوە بچەمێنیتەوە و دەستێکت لەسەر ناوچەوانی کەسەکەیە و دەستەکەی ترت لە ژێر چەناگەی کەسەکە دابنێیت ، کاتێک چاک بووە پێویستە بخرێتە سەر لای ڕاست بۆ ئەوەی بەباشی هەناسە بدات ، دەبێت بەزووترین كات ئەو کردارە ئەنجام بدەی چونکە لە نێوان ١٠ بۆ ١٥ چرکەدا ئەگەر چارەسەر نەکرێت ئەوا کەسەکە بێهۆش دەبیت و زیاتر مەترسی دەکەوێتە سەر ژیانی.