ئەم هەڵەیە دەبێتە هۆی زەردبوونی ددانەکان

PM:03:24:03/05/2024

14728 جار خوێندراوەتەوە

پزیشکێکی ددان هۆشداریدا لەوەی کە هەڵەیەکی سادەی باو لە پاککردنەوەی ددانەکاندا دەتوانێت هۆکاری زەردبوونی ددانەکان بێت.

بەگوێرەی رۆژنامەی میرەر، دکتۆر فەرەک حەمید رایگەیاندووە، ئەو هەڵە سادەیەی کە دەبێتە هۆی زەردبوونی ددانەکان بریتییە لە بەکارهێنانی فڵچەی ددانەکان راستەوخۆ پێش تەڕکردنی بە ئاو.

ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەم هەنگاوە بچووکە ئاسانکاری دەکات بۆ دابەشکردنی هەویری ددانەکە بەسەر هەموو ددانەکانتدا، ئەمەش وادەکات فڵچەکردنەکەت کاریگەرتر بێت.

حەمید لە درێژەی قسەکانیدا وتی: "کاتێک فڵچەکە تەڕ دەکەیت، نەرمتر دەبێت، هەر بۆیەش نەرمتر دەبێت لەسەر پووک و ددانەکانت، ئەمەش یارمەتیدەرە لە دوورکەوتنەوە لە هەر جۆرە خوران و زیانێک، بۆیە لەبیرت بێت کە رشتنی ئاو لەسەر فڵچەی ددان دەتوانێت جیاوازیەکی گەورە دروست بکات لە هێشتنەوەی ددانەکانت بە پاکی".

H.Y