چەند ئامۆژگارییەک بۆ کەمکردنەوەی ئاوسانی پێیەکان

AM:09:42:02/05/2024

424 جار خوێندراوەتەوە

بەشێک لە خەڵکی بەدەست کێشەی ئاوسانی پێ و قاچەکانەوە دەناڵێنین کاتێک پلەکانی گەرما وردە وردە بەرز دەبنەوە ئەم کێشەیەش کاریگەری لەسەر هەندێک کەس دەبێت لە ئەنجامی کۆمەڵێک هۆکارەوە.

بەپێی ڕاپۆرتێک کە لە ماڵپەڕی " Dan Everson " بڵاوکراوەتەوە، باس لە کۆمەڵێک ئامۆژگاری کراوە کە بەسوودن و کاردەکەن بۆ کەمکردنەوەی توندی ئاوسان، لەوانە:

١. لە کاتی ئاوساندا پێڵاوێک هەڵبژێرە کە لەگەڵ قەبارەی پێیەکانتدا بگونجێت، بە پێڵاوی تەسک فشاری زیاتری لەسەر دروست مەکە.

٢. تا زیاتر ئاو بخۆیتەوە جەستەت زیاتر ئاوی پێویست وەردەگرێت، ئاو ڕێگری دەکات لە وشکبوونەوەی جەستە و بەم شێوەیە ئاوسانی پێیەکان کەمدەکاتەوە و لە خوێی زیادە لە جەستەدا ڕزگارت دەبێت.

٣. دوور بکەوەرەوە لە خواردنی خوێ، هەروەها ئەو خۆراکانە هەڵبژێرە کە یارمەتیت دەدەن کەمترین ڕێژەی سۆدیۆم بخۆیت، دوور بکەوەرەوە لە خۆراکە لەقتوونراوەکان.

٤. پێیەکانت بە ئاوی سارد بشۆ و بە باشی وشکیان بکەرەوە.

٥. پێیەکانت هەمیشە لە شوێنی سێبەردا بهێڵەرەوە و هەواگۆڕکێی باشیان پێبکە هەروەها لەسەر خۆڵێکی گەرم یان شوێنێکی پلەی گەرمی بەرز مەڕۆ.