توو چارەسەرێکی سروشتیە بۆ تەندروستی دڵ و دەروون

PM:07:44:01/05/2024

1272 جار خوێندراوەتەوە

توو یەکێکە لە میوە دڵخوازەکان بۆ زۆر کەس بەتایبەت لە وەرزی پێگەشتنی کە لە وەرزی بەهاردایە، بەهۆی تامە خۆشەکەیەوە سەرچاوەیەکی دەوڵەمەندە بە ڤیتامین سی کە رۆڵێکی گرنگی هەیە لە بەرەنگاربوونەوەی چرچ و لۆچیدا.

وەک لە "الوطنـ"ـدا هاتووە، توو جگە لە تامە خۆشەکەی چەندین سوودی هەیە، بەو پێیەی چەندین سوودی تەندروستی دەبەخشێت، لەوانە دڵ و مێشک و پێست هەروەها توانای دەروونی و تەندروستی مێشک بەرەو پێش دەبات، خانەکانی مێشک لە تێکچوون دەپارێزێت.

توو کاردەکات بۆ یارمەتیدانی بەرەنگاربوونەوەی هەوکردن چونکە دەوڵەمەندە بە دژە ئۆکسێنەر، ئەمەش بەسوودە لەشێوازی ژیانی مۆدێرندا کە زۆرجار دەبێتە هۆی هەوکردنی زیادەڕۆیی و درێژخایەن بەهۆی زیادبوونی فشاری دەروونی و کەمی چالاکیی جەستەیی، هەروەها هەڵبژاردنی خۆراکی ناتەندروست، وەک ئەوەی زانراوە هەوکردنی درێژخایەن بەشدارە لە خراپتربوونی نەخۆشی شەکرە و نەخۆشییەکانی دڵ و قەڵەوی.

پزیشکێکی پسپۆڕ ئاشکرای دەکات، تووی رەش دەوڵەمەندترە لە تووی سوور و سپی لە ڕیشاڵی خۆراکیدا، بەو پێیەی ئارەزووی خواردن و ژمارەی ئەو کالۆریانەی کە جەستە لە ژەمە تێکەڵەکاندا هەڵیدەمژێت سنووردار دەکات، هەروەها چەندین ڤیتامین و کانزای تێدایە وەک پۆتاسیۆم، کە سوودی هەیە لە ژەمە خۆراکییەکان و هاندانی چالاکیی دەمارەکاندا، زیادکردنی توانای مێشک و هاوسەنگکردنی پەستانی خوێن و میتابۆلیزم، هەروەها دەوڵەمەندە بە مەگنیسیۆم، کە بەرگری بەرزدەکاتەوە، بەمەش فشار و گرژی کەمدەکاتەوە.

ئەو سودانەی لە توودا هەن تەنها لەمانەدا سنوردار نین، بەڵکو یارمەتی کەمکردنەوەی چرچی پێست و پاراستنی کۆلاجین دەدات، بەو پێیەی ئەو دژە ئۆکسێنەرانەی تێدایە کە یارمەتی دواخستنی هۆکارەکانی پیربوون دەدەن، هەروەها یارمەتی پاراستنی نەرمی پێست و بریقەی پێست دەدەن.

H.Y