سوودەکانی خواردنی سێوی سەوز

PM:06:24:01/05/2024

5136 جار خوێندراوەتەوە

سێوی سەوز جۆرێکە لە سێو کە بە رەنگی سەوز تایبەتمەندە، هەروەها بە یەکێک لە جۆرە میوە بەناوبانگەکانی جیهان دادەنرێت.

سێوی سەوز وەک لە "ئیماڕات نیوز"دا هاتووە، بە بەهای خۆراکی بەرز و چەندین سوودی تەندروستی ناسراوە دیارترینیان بریتین لە:

١.دەوڵەمەندە بە ریشاڵ، سێوی سەوز سەرچاوەیەکی دەوڵەمەندە بە ریشاڵی خۆراکی، ئەمەش بەشدارە لە باشترکردنی پرۆسەی هەرسکردن و بەرزکردنەوەی هەستی تێری و یارمەتیدانی جەستە بۆ باشتر هەڵمژینی ماددە خۆراکیەکان.

٢.دژە ئۆکسێنەرەکان، سێوی سەوز دژە ئۆکسانی بەهێزی تێدایە کە بەرەنگاریی بەکتریا زیانبەخشەکان دەبێتەوە و ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشییە درێژخایەنەکان کەمدەکاتەوە، وەک نەخۆشییەکانی دڵ و شێرپەنجە.

٣.ڤیتامین سی، سێوی سەوز سەرچاوەیەکی دەوڵەمەندە بە ڤیتامین سی کە بەرگری جەستە بەرز دەکاتەوە و پێست بە تەندروستی دەپارێزێت و یارمەتی هەڵمژینی ئاسن دەدات.

٤.پۆتاسیۆم، سێوی سەوز پۆتاسیۆمی تێدایە کە کانزایەکی سەرەکییە بۆ تەندروستی دڵ و کۆنترۆڵکردنی پەستانی خوێن.

٥.كالۆری كه‌م، سێوی سەوز کالۆری کەمی تێدایە، ئەمەش وایکردووە ببێتە بژاردەیەکی باش بۆ ئەو کەسانەی کە رێجیم دەکەن بۆ دابەزاندنی کێش یان پاراستنی کێشیان.