ئایا خواردنەوەی چا راستەوخۆ دوای نان خواردن زیانی هەیە؟

PM:02:19:01/05/2024

456 جار خوێندراوەتەوە

شارەزایەکی بواری خۆراک باس لەوە دەکات خواردنەوەی چا ڕاستەوخۆ دوای نان خواردن بەهای خۆراکی خواردنەکە لەدەست دەدات.

دکتۆر مارگاریتا لڤۆڤا پسپۆڕی خۆراکی ڕووسی دووپاتی کردەوە کە خواردنەوەی چا ڕاستەوخۆ دوای نان خواردن ڕێگر دەبێت لە هەڵمژینی ئاسن لە خۆراکدا، ئەو پسپۆڕە ئاماژە بەوەش دەکات، چا مادەی تانینی تێدایە، ئەمەش ڕێگری لە پرۆسەی هەڵمژینی ئاسن لە خۆراک دەکات، بەڵام ئاستی کاریگەری نەرێنی خواردنەوەکە بەندە بە تەندروستی کەسەکە و کوالیتی و بڕی چایەکە و کاتی خواردنەوەکەی.

باسیشی لەوە کرد، ئەو کافاینەی لە چادا هەیە ڕێگری دەکات لە هەڵمژینی ئاسن و مەگنیسیۆم لە خۆراکەکەدا، هەروەها ئەگەر کەسێک دوای نانخواردن ویستی چا بخواتەوە، باشترە لانیکەم دوای ٤٠ خولەک بیخواتەوە.

سەڕەرای ئەوەی چا چەندین سوودی تەندروستی هەیە وەک بەرزکردنەوەی سیستەمی بەرگری جەستە و بەرەنگاربوونەوەی هەوکردن، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا نابێت راستەخۆ دوایی نان بخورێت.