نیشانە دیارەکانی کەمخوێنی چییە؟

AM:08:37:01/05/2024

11392 جار خوێندراوەتەوە

 

کەمخوێنی یەکێکە لە گرفتە باوە تەندروستییەکان کە تیایدا جەستە ناتوانێت بە باشی خرۆکەی سوور بەرهەمبهێنێت، لەئەنجامدا هۆکار دەبێت بۆ باش بڵاونەبوونەوەی ئۆکسجین لە جەستەدا.

ئارون گۆدمانی پزیشک و پسپۆڕی نەخۆشییەکانی خوێن و مامۆستا لە زانکۆی کالیفۆڕنیا رایگەیاندووە، شەکەتی یەکێکە لە نیشانە دیارەکانی کەمخوێنی و زۆرکەس هەستی پێناکەن، زانینی رێژەی خوێن لە جەستەدا ئاسانە و دەتوانرێت نیشانە و هۆکارەکانی دیاری بکرێت.

ئەو پسپۆرە ئاماژەی بە دیارترین نیشانەکانی کەمخوێنی بەمجۆرە خستووەتە روو:

١. لەناکاو گۆڕینی ئارەزووی خواردن و زیاتر ئارەزوو دەکەیت خواردنە ساردەکان بخۆیت.

٢. لاوازبوونی نینۆکەکان و زوو شکاندنیان کە هۆکارەکەی کەمبوونەوەی ئاسنە لە خوێندا، لە هەندێک بارودۆخی توندی نەخۆشییەکەدا روودەدات.

٣. دروستبوونی برین لە دەوری دەم و ناودەم، چونکە ڤیتامین B12 لە کەسانی نەخۆشی کەمخوێنیدا زۆر کەمە، ئەمەش پشت بە جۆرییەتی نەخۆشییەکە و ئاستی توندییەکەی دەبەستێت.

٤. ئاوسانی زمان یان گۆڕانی رەنگەکەی.

٥. روخسار ماندوو و شەکەت دەردەکەوێت.

S.A