کەشناسی: شەپۆلی بارانبارین سێ رۆژ بەردەوام دەبێت

PM:11:44:30/04/2024

156 جار خوێندراوەتەوە

کەشناسی هەرێم رایگەیاند، بەپێی پێشبینییەکانیان ئەو شەپۆلی بارانبارینەی لە سبەینێوە دەستپێدەکات تاوەکو سێ رۆژ بەردەوام دەبێت. دەشڵێت، "ئەگەری دروستبوونی لافاو هەیە".

ئەمڕۆ سێشەممە، کەشناسی هەرێم رایگەیاند، لە سبەینێوە شەپۆلێکی بارانبارین لە سەرجەم ناوچەکانی هەرێم دەستپێدەکات و هاوڵاتیان لە دروستبوونی لافاو ئاگادار دەکەنەوە.

هاوکات، کەشناسی عێراق ئەوەی خستە روو، پێشبینییەکانیان ئاماژە بەوە دەکەن شەپۆلی بارانبارینەکە لە رۆژی هەینی و شەممەدا لاواز دەبێت، بەڵام ئەگەری ئەوە هەیە گۆڕانکاری رووبدات.

لەوبارەیەوە، بەڕێوەبەرایەتی گشتی بەرگری شارستانی هەرێم رایگەیاند، بەهۆی ئەو شەپۆلی بارانبارینەی رووی لە ناوچەکانی هەرێم کردووە، داوا لە هاوڵاتیان دەکەن دوور بکەونەوە لەو شوێنانەی ئاوی زۆریان لێ کۆدەبێتەوە و دەستکاری هێڵ و تەلەکانی کارەبا نەکەن ئەگەر لەسەر زەوی کەوتبوون. دەشڵێت، "وا باشترە لە ماوەی ئەو چەند رۆژەی بارانباریندا هاوڵاتییان بۆ کاتی زۆر پێویست نەبێت سەفەر نەکەن بۆ شارەکان".