هۆکارەکانی سپیبوونی قژ لە تەمەنی بیست ساڵیدا چین؟

AM:08:57:30/04/2024

22120 جار خوێندراوەتەوە

دەرکەوتنی تاڵی سپی بە تایبەت لە نێو گەنجاندا ڕەنگە ترس و نیگەرانییەکی زۆریان لەلا دروست بکات.

قژی سپی کاتێک دەردەکەوێت کە چالاکیی ئەو خانانەی بەرپرسن لە بەرهەمهێنانی میلانین کە ڕەنگەکەی بە قژ دەبەخشێت کەم دەبێتەوە.

چەندین هۆکاری جۆراوجۆری ژینگەیی و بۆماوەیی هەیە بۆ دەرکەوتنی تاڵی سپی لە تەمەنێکی گەنجیدا، لەوانەش:

زۆر بەرکەوتنی تیشکی خۆر

کەمی ڤیتامین

جگەرەکێشان

فشار

هەروەها توێژینەوەکان ئاماژە بەوە دەکەن هۆکاری بۆماوەیی یەکێکە لە هۆکارە سەرەکییەکان، یان رەنگە بەهۆی هەڵبژاردنی شێوازی ژیانێکی ناتەندروستەوە بێت.

هەرچەندە ناتواندرێت قژ لە سپیبوون بپارێزیت، بەڵام پەیڕەوکردنی خووی ژیانی تەندروست دەتوانێت ئەم پرۆسەیە خاو بکاتەوە، بۆیە پێویستە خۆراکی تەندروست و هاوسەنگ بخورێت کە دەوڵەمەندە بە ڤیتامین و کانزا سەرەکییەکان، بەتایبەتی ڤیتامین B12 و فۆلیک ئەسید.

دوورکەوتنەوە لە جگەرەکێشان و کەمکردنەوەی بەرکەوتن بە پیسکەرەکانی ژینگە دەتوانێت یارمەتی پاراستنی ڕەنگی سروشتی قژت و تەندروستی گشتیت بدات هەروەها دەتوانیت ڕێوشوێنەکانی وەک داپۆشینی قژ بە کڵاو یان ئامرازێکی تر وەک چینێکی پاراستن لە کاریگەرییە دەرەکییەکان پەیڕەو بکەیت.

جگە لە هۆکارە بۆماوەییەکەن کە گەڕانەوەیان نییە، چارەسەرکردنی هۆکارەکانی دیکەی وەک کەمی خۆراک یان چارەسەرکردنی حاڵەتە پزیشکییەکانی وەک تێکچوونی غودەی دەرەقی دەبێتە هۆی گەڕانەوەی ڕەنگی قژەکە، کۆنترۆڵکردنی فشار و بە پەیڕەوکردنی ژیانیێکی تەندروست ڕەنگە قژت ڕەنگی سروشتی خۆی وەربگرێتەوە.