سوودە کاریگەرەکانی قاوەی رەش

PM:11:08:29/04/2024

3408 جار خوێندراوەتەوە

قاوەی رەش بڕێکی زۆر دژە ئۆکسێنەر و ڤیتامین B2 و B3 و پۆتاسیۆم و سۆدیۆم و مەگنیسیۆمی تێدایە.

بەپێی ئەوەی ماڵپەڕی Health Shots بڵاویکردووەتەوە، پێنج سوودی تەندروستی قاوەی رەش هەیە کە وای لێدەکات ببێتە جێگرەوەیەک بۆ قاوە لەگەڵ شیر، بەم شێوەیەی خوارەوە:

١.دژە ئۆکسێنەرەکان

قاوەی رەش پڕە لە دژە ئۆکسێنەر، وەکو ترشی کلۆرۆجینیک کە بەرەنگاریی بەکتریا زیانبەخشکان دەبێتەوە لە جەستەدا، خواردنەوەی قاوە بەبێ شیر دەبێتە هۆی کەمکردنەوەی مەترسی تووشبوون بە نەخۆشییە درێژخایەنەکانی وەک شێرپەنجە و نەخۆشییەکانی دڵ و خوێنبەرەکان.

٢. بەهێزکردنی مێشک، کافاینى ناو قاوەى رەش وەک هاندەرێک کاردەکات و هۆشیارى و سەرنج و ئارامی دەروونی باشتر دەکات.

٣.میتابۆلیزم، کافایینی ناو قاوە بەبێ شیر دەتوانێت رێژەی میتابۆلیزم زیاد بکات، ئەمەش یارمەتیدەرە بۆ بەڕێوەبردنی کێش دەتوانێت رێژەی سووتانی چەوری بەرز بکاتەوە و توانای جەستەیی لە کاتی وەرزشکردندا باشتر بکات.

٤.تەندروستی جگەر، خواردنی قاوەی رەش بەشێوەیەکی مامناوەند دەتوانێت ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشیەکانی جگەر کەم بکاتەوە، لەوانە شێرپەنجەی جگەر، سیرۆزیس، نەخۆشی چەوری جگەر، ئەمەش بە کەمکردنەوەی هەوکردن و رێگریکردن لە کۆبوونەوەی ماددە زیانبەخشەکان.

٥. بۆ تووشبووانی شەکرە، قاوەی رەش پەیوەندی بە کەمکردنەوەی مەترسی تووشبوون بە نەخۆشی شەکرەی جۆری دووەمەوە هەیە، چونکە یارمەتی باشترکردنی هەستیاری ئەنسۆلین دەدات و رێژەی شەکر لە خوێندا رێکدەخات.