کەشناسی هەرێم
پێشبینییەکانی کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەی ئاشکرا کرد و رایگەیاند، لە سبەینێوە
بارانبارین دەستپێدەکات.
کەشناسی هەرێم
رایگەیاندووە، ئەمڕۆ یەکشەممە، ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت و خێرایى با لەسەرخۆ
دەبێت، لە سنوورى پارێزگای هەولێر خێرایی با زیاد دەکات بۆ سەرووى ٢٥ کیلۆمەتر لە
کاتژمێرێکدا و پلەکانی گەرماش لە هەندێک ناوچە کەمێک نزم دەبنەوە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی
دوێنێ .
ئاماژەی بەوەشکردووە،
سبەی دووشەممە، ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت و لە ئێوارەدا دەگۆڕێت بۆ نیمچەهەور،
لە کاتەکانى شەو درەنگدا ئەگەرى نمەباران هەیە لە هەندێک ناوچە شاخاوییە سنوورییەکان.
دوێنێش، دیلان
رەشاد وتەبێژی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی هەرێم بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، پێشبینی
هاتنی شەپۆلێکی بارانبارین بۆسەر ناوچەکانی هەرێم دەکرێت و بەهۆیەوە پلەکانی گەرما
نزیکەی ١٦ پلە دادەبەزن.
بەرزترین پلەکانی
گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی
هەولێر : ٣٥
سلێمانی : ٣٤
دهۆک : ٣٥
زاخۆ : ٣٦
هەڵەبجە : ٣٥
کەرکوک : ٣٩
سۆران : ٣٣
حاجی ئۆمەران :
٢٢
گەرمیان : ٤٠
S.A