هونەرمەندی گۆرانبێژ بۆکان هەورامی نوێترین بەرهەمی خۆی
بە ناوی "چرای نمرە٢٠" بڵاوکردەوە.
هونەرمەند لە هەژماری فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک
ئاماژەی بە نوێترین کاری هونەری خۆی کردووە بە ناوی " چرای نمرە٢٠"
گۆرانییە نوێیەکەی هونەرمەند لە دەرهێنانی ئارام سەردارە
و لەلایەن ڤینۆ گروپەوە بەرهەمهێنراوە، ئاواز و هۆنراوەکەی فۆلکۆرە و عەلی عەتا
کاری بەرهەمێنەری میوزیکی بۆ کردووە.
بۆكان هەورامی، یەکێکە لە هونەرمەندە دیارەکانی کوردستان،
خەڵکی ناوچەی هەورامانە، لەگەڵ ئەوەی خاوەنی چەند بەرهەمێکی تایبەتی خۆیەتی، گۆرانیی
هونەرمەندە ناودارەكان دەڵێتەوە.