توێژینەوەیەک: سەرکەوتن بەسەر پلیکانەدا تەمەن درێژ دەکات

AM:08:55:27/04/2024

4880 جار خوێندراوەتەوە

بەپێی توێژینەوەیەک سەرکەوتن بەسەر پلیکانەکاندا پەیوەندی بە تەمەن درێژییەوە هەیە.

بەپێی توێژینەوەیەک کە لە کۆنگرەی کۆمەڵەی ئەوروپی بۆ نەخۆشییەکانی دڵ پێشکەش کراوە لە ٢٥ و٢٧ی نیساندا، کە لە ئەسینای پایتەخت بەڕێوەچووە.

نووسەری توێژینەوەکە دکتۆر سۆفی بادۆک، دەڵێت "ئەگەر بژاردەی پلیکانەکان یان بەرزکەرەوەکەت هەیە، ئەوا بە پلیکانەکان هەڵبژێرە چونکە یارمەتی دڵت دەدات".

ئاماژەی بەوەشکردووە، تەنانەت ماوەیەکی کورتیش بۆ ئەنجامدانی چالاکی جەستەیی کاریگەری ئەرێنی و سوودبەخشی هەیە، هەربۆیە سەرکەوتن بەسەر پلیکانەکاندا یەکێکە لەو چالاکییانەی کە پێویستە بیکەیتە ناو ڕۆتینی رۆژانەوە چونکە تەندروستی جەستە باشتر دەکات.

ئەو کەسانەی بەشداری توێژینەوەکەیان کردبوو، هەم بەشداربووانی تەندروست بوون و هەم ئەوانەش بوون کە پێشتر جەڵتەی دڵ یان نەخۆشی دڵیان هەبووە، کە تەمەنیان لە نێوان ٣٥ بۆ ٨٤ ساڵ بووە و ٥٣%یان ژن بوون.

پاشان بەراوردێک کراوە لە نێوان ئەو کەسانەی بۆ کاروباری رۆژانەیان پلیکانەکان بەکاردەهێنن لەگەڵ ئەوانەی پلیکانەکان بەکارناهێنن، لە دەرئەنجامی توێژینەوەکە گەیشتە ئەو ئەنجامەی پلیکانەکان مەترسی مردن بە ڕێژەی ٢٤% کەمتر دەکەنەوە هەروەها مەترسی مردن بەهۆی نەخۆشییەکانی دڵەوە بە ڕێژەی ٣٩% کەمتر دەکەنەوە.

توێژەران پێیان وایە تا زیاتر بەسەر پلیکانەکاندا سەرکەون، سوودەکانی زیاتر دەبن چونکە سەرکەوتن بەسەر پلیکانەکاندا پەیوەندی بە کەمبوونەوەی مەترسی تووشبوون بە نەخۆشییەکانی دڵ و خوێنبەرەکانەوە هەیە لەوانە جەڵتەی دڵ و سستبوونی دڵ و جەڵتەی مێشک.