ئایا خواردنی سوێر ئارەزووی شەکر کەمدەکاتەوە؟

AM:08:50:27/04/2024

1552 جار خوێندراوەتەوە

خوێ کە پێکهاتەیەکی سەرەکییە لە چێشت لێناندا، تەنها بۆ خۆشکردنی تامی خواردنەکە سوودی نییە، بەڵکو رۆڵێکی گرنگی هەیە لە رووی تەندروستی گشتییەوە، ئەگەر بە وریایی بەکار بێت.

بەڵام، ئایا خوێ دەتوانێت دژە ژەهرێک بێت بۆ شەکر، یان لانی بکەم کاریگەری هەبێت لەسەر کەمکردنەوەی ئارەزووی خواردنی شیرینی دوای نان خواردن. وەک لە "ئیندیان ئێکسپرێسـ"ـدا، بە وتەی دکتۆر جەیمس دینیکۆلانتۆنیۆ، زانا و پسپۆڕی تەندروستی و خۆراک، خواردنەوەی خوێواو دوای نان خواردن یان خواردنی خواردنێکی تێر خوێ، ئەو ئارەزووە کەمدەکاتەوە.

هەروەها جەیمس ئاماژەی بەەوە کرد، گیراوەی خوێ و لیمۆ ئارەزووی خواردنی شیرینی بە رێژەیەکی زۆر کەمدەکاتەوە، لە بەرامبەردا خۆراکی کەمخوێ وا دەکات ئارەزووی خواردنی شەکر بکەیت، لە کۆتاییدا وتی، "کەواتە، خوێ دژە ژەهری شەکرە."

بۆ وەرگرتنی هەموو سوودە تەندروستییەکانی خوێ، زۆر گرنگە خوێی کوالیتی بەرز بەکاربهێنرێت کە زۆر کەم ئامادەکراو بێت و ماددە خۆراکییە سەرەکییەکانی تێدابێت. ئاماژەی بەوەشکردووە، کە خوێ ناتوانرێت بە دژە ژەهری تەواوی شەکر هەژمار بکرێت ئەگەر وەرگرتنی بە پێی پێویست نەبێت، چونکە زۆر خواردنی هەر شتێک بە خوێشەوە مەترسی لەسەر تەندروستی دروست دەکات.