ڤێنیز دەستیکردووە بە جێبەجێکردنی رێوشوێنێک بۆ ئەو گەشتیارانەی
کە سەردانی دەکەن، کە ئەویش وەرگرتنی پێنج یۆرۆیە بۆ هەر کەسێک، ئەمەش ناڕەزایەتی
دانیشتوانی لێکەوتەوە و رایانگەیاند نایانەوێت شارەکەیان ببێتە "مۆزەخانە".
بەپێی "روسیا ئەمڕۆ" ڤێنیز بووەتە یەکەم شاری
گەشتیاری لە جیهاندا کە کرێی چوونە ژوورەوەی هاوشێوەی پارکێکی گەشتیاری سەپاندووە،
هاوکات جموجۆڵەکانی دژی زیادەڕۆیی لە گەشتیاریدا چەند هێندە زیاد کردووە، بە تایبەتی
لە ئیسپانیا، ئەمەش وادەکات دەسەڵاتداران هەنگاو بنێن بە مەبەستی ئاشتکردنەوەی
ئاسوودەیی دانیشتووان لەگەڵ کەرتی ئابووری کە گرنگییەکی زۆری هەیە.
ڤێنیز بە وەرگرتنی پێنج یۆرۆ لە گەشتیاران بۆ چوونە ناو
کۆڵانە تەسکەکان و پردی سەر رووبارەکان، بەنیازە ژمارەیەک سەردانکەر بێهیوا بکات لە
گەشتکردن بۆی لە پشووەکانیاندا.