دوای گەڕانەوەی لە بۆشایی ئاسمان وڵاتەکەی وێران بوو

PM:01:47:26/04/2024

6652 جار خوێندراوەتەوە

لە ساڵی ١٩٩١دا، گەردوونناسێکی رووسی بەناوی سێرگی کریکالێڤ ئەرکێکی ڕۆتینی بۆ وێستگەی بۆشایی ئاسمان ئەنجامدا، بێ ئاگا لەوەی کە لە لێواری بینینی ڕووداوێکی مێژووییدایە کە بەسەر وڵاتەکەیدا دێت.

بەپێی بابەتێکی میدیۆم نیوز، ئەرکی کریکالێڤ هاوکات بوو لەگەڵ وێرانبوونی تراژیدی یەکێتی سۆڤیەتی جاران، لە کاتێکدا کە سەرنجی لەسەر توێژینەوەکانی بوو لە بۆشایی ئاسماندا، وڵاتەکەی لە گێژاوی سیاسی و ئابووریدا بوو، ئەم بارودۆخە دەرئەنجامێکی سەرسوڕهێنەری هەبوو، دواکەوتنی گەڕانەوەی کریکالێڤ، وایکرد لە گەڕانەوەیدا شایەتی وێرانبوونی وڵاتەکەی بێت.

نەبوونی بودجە و پچڕانی بەرنامەی گەشتەکانی بۆشایی ئاسمان وایکرد کە کریکالێڤ ١٠ مانگی زیادە لە دەرەوەی پلانی گەشتەکە لە بۆشایی ئاسماندا بمێنێتەوە، ئەمەش رووداوێکی مێژوویی لێکەوتەوە، لە کاتێکدا کە ئەم گەردوونناسە سەرقاڵی لێکۆڵینەوە و گەشتەکانی بوو لە بۆشاییدا، یەکیەتی سۆڤیەت بەرەو لەناوچوون دەچوو.

H.Y