نرخی زێر بەرزبوونەوەی زیاتر بەخۆیەوە دەبینێت

PM:12:04:26/04/2024

328 جار خوێندراوەتەوە

دوای بڵاوبونەوەی زانیارییە داراییەکانی ئەمریکا زێڕ گۆڕانکارییەکی زۆری بەسەردانەهاتووە و لە نێوان بەرزترین نرخ و نزمترین نرخی ئەمساڵدا ماوەتەوە، شارەزایانیش پێشبینی دەکەن نرخی زێر بەرزبوونەوەی زیاتر بەخۆیەوە ببینێت.

ئەمرۆ هەینی، دوای ئەوەی رۆژی ٢٤-٢٥ـی نیسانی ئەمساڵ ئەمریکا زانیارییە داراییەکانی رێژەی بێکاری و گەشەی ئابووری بڵاوکردەوە بۆ چەند کاتژمێرێک نرخی ئاڵتون بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە بینی.

بە گوێرەی پێنوێنی بازاڕەداراییەکانی ئاسیا و رۆژهەڵاتی ناوەڕاست نرخی ئەو کانزا زەردە لە ئێستادا بە دوو هەزار و ٣٤٥ دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت و بەراورد بە دوینێ پێنجشەممە بە رێژەی٢.١٢٪ بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە بینیوە.

هاوکات لەو بارەیەشەوە شارەزایەکی ئاڵتوون لە پێگەی کونسوڵی جیهانی زێر بە دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕ تی راگەیاند، بەرزبوونەوەی دوینێ ئاڵتوون بەهۆی کەمبوونەوەی رێژەی گەشەی ئابووری ئەمریکا رویداوە و پێشبینیش دەکرێت ئاڵتون تا نرخی دوو هەزار و ٣٦٥ دۆلار بەرزبوونەوە بەخۆیەوە ببینێت.

لەلایەکی دیکەشەوە نرخی ئاڵتوون لە بازاڕەکانی هەرێم سێ بۆ چوار هەزار دینار بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە بینیوە.

نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی هەرێم:

زێڕی عەیار ۱۸ به ٤٢٣ هەزار دینارە

زێڕی عەیار ۲۱ به ٤٨٨ هەزار دینارە

زێڕی عەیار ۲۲ به ٥٠٩ هەزار دینارە

زێڕی عەیار ۲٤ به ٥٥٤ هەزار دینارە

S.A