لە هەژماری تایبەتی خۆی لەسەر تۆڕی کۆمەڵایەتی
"ئینستاگرام"، هونەرمەند ئارش عوسمان رایگەیاند کە رۆژی شەممە کاتژمێر ٨:٠٠
گۆرانی "غەریبە"بڵاو دەکاتەوە.
ئێوارەی ئەمڕۆ هونەرمەند ئارش عوسمان لە هەژماری تایبەتی
خۆی ئاماژەی بەوە کرد، "غەریبە شەممە کاتژمێر ٨:٠٠ بڵاو دەبێتەوە، چاوەڕوان
بن".
ئارش عوسمان لەدایکبوی ساڵی ١٩٩١ـە، دەرچوی پەیمانگای
هونەرەجوانەکانە، لە ٢٠١٠ـەوە سەرقاڵی کاری هونەریە، خاوەنی چەندین گۆرانی و ڤیدیۆ
کلیپە.
H.Y