نەخۆشی دەردەشا
"داء الملوک" زۆرجار پەیوەندی بە خواردنی قورسەوە هەیە کە گۆشتە.
ماڵپەڕی " الطبي" لە بابەتێکیدا باسی لە نەخۆشی دەردەشا کردووە کە جۆرێکە لەهەوکردنی جومگەکان بەهۆی دروستبوونی
کریستاڵەکانی سۆدیۆم لە دەوروبەر و ناو جومگەکاندا دروست دەبێت و دەبێتە هۆی ئازاری
توند و لەناکاو لەتووشبووەکەدا.
ئەم نەخۆشییە لەسەردەمی
ڤیکتۆریادا زۆربووە کاتێک دەوڵەمەندەکان لەسەر خواردنی گۆشتی سوور و خواردنە دەریاییەکان
راهاتبوون.
بەگوێرەی توێژینەوەکان
لە هەر ١٠٠ کەسێک لە بەریتانیا یەک بۆ دوو کەس هەڵگری نەخۆشییەکەن و بەدەستییەوە دەناڵێنن.
هەر بەگوێرەی
توێژینەوەکان، دۆخەکە لە پیاوانی سەرو تەمەن ٣٠ ساڵدا دەبینرێت لەگەڵ ئەو ژنانەی کۆتایی
بە سووڕی مانگانەیان هاتووە.
نیشانەکانی نەخۆشی
دەردەشا بریتین لە ئازاری تووند و کتوپڕ یاخود لەناکاو لە جومگەکاندا لەگەڵ
سووربوونەوەی پێست، ئاوسان، گەرمی جومگەکان، هەبوونی لەرز و تا لەتووشبووەکاندا.
سەبارەت بە ئەو
هۆکارانەی مەترسی تووشبوون بەنەخۆشییەکە زیاددەکەن بریتین لە قەڵەوی، پیری و بەساڵاچوون
یان هەڵکشانی تەمەن و ئەوخواردنەوانەی بڕێکی زۆر سۆدە لەدروستکردنیاندا بەکارهاتووە
لەگەڵ ئەو چارەسەرانەی بە بۆری میزدا تێدەپەڕن و هەندێک چارەسەری دژە زیندەیی کە بۆ
نەخۆشی"سیل" دەنوسرێن.
هاوکات، شێوازی
چارەسەرکردنی نەخۆشییەکە گرێدراوە بە بەکارهێنانی چارەسەری دژەهەوکردنی نا ستیرۆیدی
وەک ئیبۆبرۆفین چارەسەردەکرێت، بەڵام ئەگەر ئازارەکە بەردەوام بوو رەنگە چارەسەری
سیرۆیدی وەک چارەسەر لەشێوەی حەب یان دەرزی بۆ بنوسرێت.
گۆڕانکاری لەشێوازی
ژیاندا ئەگەری هەیە بتوانێت رێگری بکات لە گەڕانەوەی نەخۆشییەکە لەوانەش: خواردنی
خۆراکی هاوسەنگ و تەندروست و خواردنەوەی بڕێکی زۆر لە شلەمەنییەکان و ئەنجامدانی وەرزش
بەگوێرەی بەرنامە و دوورکەوتنەوە لە فشارخستنەسەر جومگەکان و دوورکەوتنەوە لە جگەرەکێشان
و راوێژکردن بە پزیشکی پسپۆڕ بۆ وەرگرتنی ڤیتامین C.
S.A