پێشبینی ئەمڕۆی بورجەکان

AM:09:03:19/04/2024

25120 جار خوێندراوەتەوە

بۆ ئەوانەی ئارەزووی پێشبینی بورجەکانیان دەکەن، رۆژانە دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕ تی لەسەرچاوە فەلەکییەکانەوە پێشبینییەکان وەردەگرێت و بڵاویدەکاتەوە.

كاوڕ 21/3 – 19/4

ئەمڕۆ زیاتر بیر بکەرەوە بەر لە هەر قسەیەک کە دەتەوێت بیکەیت، ئەگینا ئەگەری هەیە دووچاری دەمەقاڵێی نەخوازراو بیت، هەر پلانێکی دڵخۆشکەرت هەیە، دەشێت لە ماڵەوە رێکی بخەیت، ئەمڕۆ دەتوانیت کاتێکی زۆر خۆش لەگەڵ ئازیزانت بەسەر بەریت، رۆژەکە لە رووی پارەوە ئاسان نابێت، پێویستە تەنها بۆ شتە سەرەکییەکان پارە خەرج بکەیت، ئەمڕۆ لە رووی کارەوە باشتر دەبێت، بارگرانی کار کەمتر دەبێت، بەڵام لە رووی تەندروستییەوە لەوانەیە هەستیاری یان هەوکردنت هەبێت.

گا 20/4 - 20/5

ئەگەر هەر بابەتێک پەیوەندی بە موڵک و ماڵی باوباپیرانەوە هەبێت لە دادگادا، ئەمڕۆ رۆژێکی باشە بۆ وەرگرتنی راوێژی یاسایی لە پارێزەر، جگە لەمەش پێویستە ئامۆژگاری لە گەورەکانت وەربگریت، ئەمڕۆ رۆژێکی زۆر سەرقاڵی دەبێت لە رووی کارەوە، لەناکاو رەنگە بارگرانی کارەکە زیاد بکات، بەڵام دەتوانیت هەموو کارەکانت لە کاتی خۆیدا تەواو بکەیت، باری داراییت باش دەبێت، ئەگەر بیر لەوە دەکەیتەوە دیارییەکی گرانبەها بۆ هاوسەرەکەت بکڕیت، ئەوا ئەمڕۆ رۆژێکی گونجاوە، رۆژەکە لە رووی تەندروستیەوە لەبار دەبێت.

دووانە 21/5 - 21/6

ئاگاداری خشتەی خۆراکەکەت بە، بە تایبەتی دوور بکەوەرەوە لە خواردنی سورکراوە یان بەهارات، بە پێچەوانەوە، هەر نەخۆشییەکی درێژخایەن کە پەیوەندی بە گەدەوە هەیە لەوانەیە سەرهەڵبدات، دەتوانیت گفتوگۆیەکی گرنگ لەگەڵ بەڕێوبەرەکەت لە ئۆفیسدا بکەیت، لە دۆخێکی وادا پێویستە بە متمانەی تەواوەوە گرفتەکانت بخەیتە روو، بازرگانان دەتوانن دەرفەتی قازانج بەدەست بهێنن، بێ بیرکردنەوە و بەپەلە هیچ بڕیارێک مەدە، لە رووی داراییەوە باش دەبیت، ئەمڕۆ رەنگە خەرجییەکان کەمتر بن، دەرفەتت بۆ دەڕەخسێت کە کاتێکی زیاتر لەگەڵ هاوسەرەکەت بەسەر بەریت، دەتوانیت دڵت لەگەڵ خۆشەویستەکەتدا بەش بکەیت.

قرژاڵ 22/6 - 22/7

لە رووی خۆشەویستییەوە، بڕیارە مشتومڕێکی زۆر رووبدات، لەوانەیە لەگەڵ هاوبەشی ژیانت جیاوازیت هەبێت، ئامۆژگاریت دەکرێت کۆنتڕۆڵی توڕەیی خۆت بکەیت، لە رووی پارەوە رۆژەکە زۆر گران دەبێت، دەکرێت خەرجی ناپێویستت هەبێت، دەبێت سنوورێک بۆ بەرزبوونەوەی خەرجییەکانت دابنێیت، ئەگەرنا رەنگە باری قەرزەکان لەسەرت زیاد بکات ژینگەی ئۆفیسەکەت باش دەبێت، بەڵام دوور بکەوەرەوە لە زۆر متمانەکردن بە هاوکارەکانت، رەنگە بازرگانان ناچار بن بڕیارێکی مەترسیدار بدەن، لە رووی تەندروستیەوە، ئاسایی دەبێت.

شێر 23/7 - 22/8

ئەگەر ماوەیەکی زۆرە هەوڵی بەهێزکردنی پێگەی دارایی خۆت دەدەیت، ئەوا ئەمڕۆ هەواڵێکی خۆشت پێدەگات، کێشەی پەیوەندیدار بە پارە چارەسەر دەبێت، بارودۆخەکان لە ژیانی تایبەتیتدا پڕ دەبن لە هەوراز و نشێو، لەوانەیە لەگەڵ یەکێک لە ئەندامانی خێزانەکەت دووچاری مشتومڕ بیت، مەهێڵە کەسانی دەرەکی دەستوەردان لە بابەتە کەسییەکانتان بکەن، ئەمڕۆ لە بەرەی کارەوە ئاسایی دەبێت، کار بێت یان بازرگانی، زیاترین هەوڵی خۆت بدە، تەندروستیت لاواز دەبێت.

فەریک 23/8 - 22/9

ئەگەر خوێندکاریت و بەم زووانە تاقیکردنەوەکانت نزیک دەبنەوە، ئەوا ئامۆژگاریت دەکرێت کە بە تەواوی سەرنجت لەسەر خوێندنەکەت بێت، کەمێک بێباکی دەتوانێت خەونی داهاتوویەکی جوانت تێکبدات، کارمەندەکان دەتوانن دەرفەتێکی باش بەدەست بهێنن بۆ ئەوەی بەرەو پێشەوە بچن، ئەمڕۆ بەڕێوبەرەکەت دەتوانێت دەرفەتت پێبدات کار لەسەر پڕۆژەیەکی گرنگ بکەیت، باشترە بە سەختی کار بکەیت، بازرگانان سوودی دارایی بەدەست دەهێنن، ئەگەری باشتربوونی تەندروستی هەیە.

تەرازوو 23/9 - 22/10

گۆڕانکاری ئەرێنی لە ژیانی پیشەییتدا روودەدات، ئەمڕۆ دەتوانیت هەلی کارێکی نوێ بەدەست بهێنیت، هەموو ئەمانە دەرئەنجامی ماندووبوونی خۆتە، بازرگانان دەتوانن سوودی دارایی گەورە بەدەست بهێنن، ئەمڕۆ دەتوانیت هەر قەرزێکی کۆنیش بدەیتەوە، لە پەیوەندی لەگەڵ هاوسەرەکەتدا هەماهەنگی باشتر دەبێت، دەشێت چەند هەواڵێکی خۆشی لێوە ببیستن ئەمڕۆ رۆژێکی ئاڵۆز دەبێت بۆ ئێوە لە رووی پارەوە، پێویستە بەپێی داهاتەکەت پارە خەرج بکەیت، تا ئەو شوێنەی پەیوەندی بە تەندروستیەوە هەیە، ئەمڕۆ هەست بە وزەیەکی زۆر دەکەیت.

دووپشک 23/ 10-21/11

رەنگە نیگەرانییەکانت سەبارەت بە پەروەردەی منداڵەکەت کەمێک زیاد بکات، لە دۆخێکی وادا پێویستە هاوکاری مامۆستاکانی وەربگریت، بڕیارە زۆر سەرقاڵی کار بیت، لەوانەیە ئەمڕۆ کاتێکی پێویستت بۆ خۆت دەست نەکەوێت، بەڵام دوور بکەوەرەوە لە پشتگوێخستنی تەندروستیت، باری داراییت باش دەبێت، ئەمڕۆ دەتوانیت پاشەکەوتی زیاتر بکەیت، لەوانەیە لە بەشی دووەمی رۆژەکەدا لەناکاو رووبەڕووی هەندێک کێشەی گەورە ببیتەوە، بەپەلە هیچ هەنگاوێک مەنێ.

كەوان 22/11 – 21/12

ئەمڕۆ ئاماژەیەکی زۆر باش دەدات بۆ ئەو کەسانەی لە بازاڕی دراودا کاردەکەن، دەتوانیت ئەنجامەکە بەدەست بهێنیت وەک چاوەڕوان دەکرا، ئەگەر کارێک دەکەیت و سەرەڕای ماندووبوونت، پێشکەوتن نابینیت، ئەوا ئامۆژگاریت دەکرێت کە دان بەخۆتدا بگریت، بە دڵنیاییەوە لە ماندووبوونت ئەنجامی باش بەدەست دەهێنیت کاتێک کاتێکی گونجاو دێت، باری داراییت بەهێز دەمێنێتەوە، لێکتێگەیشتنت لەگەڵ هاوسەرەکەت باشتر دەبێت، خۆشەویستی نێوانتان قووڵتر دەبێت، لە رووی تەندروستیەوە رۆژەکە باش دەبێت.

گیسک 22/12 - 19/1

ئەگەر بەڕێوبەر و خاوەنکارەکەت پلانیان هەیە بۆ گۆڕانکاری، ئەوا ئەمڕۆ دەتوانیت دەرفەتێکی باشت دەست بکەوێت، ئەو کەسانەی کاری حکومی دەکەن ئەگەری زۆرە هەواڵی خۆشیان پێ بگات، ئەگەر بازرگانان خەریکە دەست بە کارێکی نوێ دەکەن، ئەوا ئەنجامدانی هاوبەشی بازرگانی زۆر سوودبەخش دەبێت بۆیان، ئەگەری بازدانێکی گەورە لە دۆخی داراییدا هەیە، دەتوانیت سەرچاوەیەکی نوێی داهات بەدەست بهێنیت، پێدەچێت دۆخی ژیانی هاوسەرگیریت گرژ بێت، گۆڕانکارییەکە ئەمڕۆ لە رەفتاری هاوسەرەکەتدا دەبینرێت، تەندروستیت بە لاوازی دەمێنێتەوە.

سەتڵ 20/1 - 18/2

ئەمڕۆ دەرفەتت بۆ دەڕەخسێت سەردانی شوێنێکی ئاینی بکەیت، لە رووی دەروونییەوە هەست بە باشییەکی زۆر دەکەیت، کارمەندەکان دەتوانن پێشکەوتنی گەورە بەدەست بهێنن، ئەگەری زۆرە پلەت بەرز بێتەوە و هەندێک مافی گەورەت دەست بکەوێت، باری دارایی بازرگانان بەهێز دەبێت، دەتوانیت قازانج بەدەست بهێنیت، بە تێگەیشتنی هاوسەرەکەت، ئەمڕۆ هەریەک لە کێشە گەورەکانت چارەسەر دەکرێت، ئەوەندەی پەیوەندی بە تەندروستیەوە هەیە، ئەمڕۆ رۆژێکی باشتر دەبێت.

نەهەنگ 19/2 - 20/3

ئەمڕۆ رۆژێکی زۆر گرنگ دەبێت بۆ بازرگانان، دەتوانیت هەندێک پلانی بازرگانی نوێ دابنێیت، جگە لەمەش دەرفەتت بۆ دەڕەخسێت بۆ ئەنجامدانی هەر مامەڵەیەکی گەورە کە پەیوەندی بە پارەوە هەبێت، کارمەندەکان پێویستە زۆر کاربکەن بۆ دەستەبەرکردنی پۆستەکەیان لە ئۆفیسدا، بۆ ئەوەی بچیتە لیستی کارمەندە باشەکانەوە، پێویستە تەنانەت بچووکترین کارەکانیشت بە وریاییەوە ئەنجام بدەیت، جگە لەمەش ئاگاداری رەفتارەکانت بە، باری داراییت لە ئاسایی باشتر دەبێت، هاوکات لەگەڵ کاردا پێویستە گرنگی بە ژیانی تایبەتی خۆت بدەیت، دەتوانیت رزگارت بێت لە کێشەکانی پەیوەست بە تەندروستییەوە.

H.Y