کۆمپانیای فۆڕد نزیکەی نیو ملیۆن ئۆتۆمبێلی لە بازاڕدا دەکشێنێتەوە

AM:10:13:18/04/2024

1552 جار خوێندراوەتەوە

بەهۆی بوونی کێشە لە پاترییەکانیاندا، کۆمپانیای فۆڕد زیاتر لە ٤٥٦ هەزار ئۆتۆمبێلی جۆری بڕۆنکۆ سپۆرت و ماڤریک لە بازاڕەکاندا دەکشێنێتەوە.

هەفتەی رابردوو بەکارهێنەرانی هەردوو جۆری ئۆتۆمبێلی بڕۆنکۆ سپۆرت و ماڤریکی کۆمپانیای فۆڕد، کورتەنامەیەکیان پێگەیشتووە و تێیدا هاتووە، "ئێمە پابەندین بە دڵنیابوون لە سەلامەتی و رەزامەندی کڕیارەکانمان".

یاسای کۆمپانیاکە بەو جۆرەیە کە لەکاتی هەبوونی کێشە لە ئۆتۆمبێلدا خاوەنکانیان دەتوانن بەبێ هیچ تێچوویەک ئۆتۆمبێلەکانیان چاکبکەنەوە لە بریکارە سەرەکییەکانی کۆمپانیاکە.

گرفتەکە لە بارگاویبوونەوەی پاتری ئۆتۆمبێلەکانی جۆری برۆنکۆ سپۆرتی نێوان ساڵانی ٢٠٢٢ بۆ ٢٠٢٤ و ماڤریکی نێوان ساڵانی ٢٠٢٢ بۆ ٢٠٢٣ دایە.

بەهۆی ئەو گرفتەوە گڵۆپی نیشاندەر لەسەر داشبۆردی ئۆتۆمبێلەکە شۆفێر ئاگادار دەکاتەوە و گرفت لە پاتری ئەو دوو جۆرەی ئۆتۆمبێلەکەدا وا دەکات لەناکاو ئۆتۆمبێلەکە هێزی لێخوڕینی لەدەست بدات.

بۆ ئەو مەبەستە کۆمپانیاکە لە رێگای کورتە نامەیەکەوە کڕیارەکانی ئاگادرا دەکاتەوە کە لەو کاتەی بۆیان دیاریکراوە ئۆتۆمبێلەکانیان ببەنە بریکارەکانی کۆمپانیای فۆڕد بە مەبەستی چاککردنەوەیان.

S.A