هەندێک لەو رێگە باوانەی کە بۆ گرنگیدان بە قژ بەکاردەهێنرێت زیانیان هەیە،
بە جۆرێک دەبنە هۆی وەرین و رووتانەوەی قژەکە و پچڕانی سەر تاڵەکانی.
ماڵپەڕی "الطبي" لە بڵاوکراوەیەکیدا ئاماژەی بە باوترین هەڵە
کردووە کە بەرامبەر قژت دەیکەیت، ئەوانیش:
١. نەبڕینی سەر تاڵەکانی قژەکە و ناڕێکی کۆتایی قژەکە.
٢. بەکارنەهێنانی نەرمکەرەوەی قژ "کۆندیشنەر".
٣. بەپێی پێویست ئاو ناخۆیتەوە.
٤. بەکارهێنانی کەرەستەی کوالێتی خراپ بۆ قژ.
٥. بەکارهێنانی شانەی دەنک ورد و باریک بۆ داهێنانی قژەکە، بە هەڵە داهێنانی
قژەکە.
٦. خەوتن بە قژی تەڕەوە و وشک نەکردنەوەی.
٧. زۆر بەکارهێنانی ئامێرەکانی وشککردنەوە و رێکخستنی قژ.
٨. بەکارهێنانی ئاوی زۆر گەرم لە کاتی شۆردنی قژدا.
S.A