پێشبینی ئەمڕۆی بورجەکان

AM:09:56:10/04/2024

20020 جار خوێندراوەتەوە

بۆ ئەوانەی ئارەزووی پێشبینی بورجەکانیان دەکەن، رۆژانە دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕ تی لەسەرچاوە فەلەکییەکانەوە پێشبینییەکان وەردەگرێت و بڵاویدەکاتەوە.

بورجی کاوڕ 21/3 – 19/4

ئەمڕۆ ڕۆژێکی خۆش دەبێت، پێشبینییەکان بۆ ئەوە دەچن کە دەبێت پێشوەختە لیستی هەموو کارەکانی رۆژەکەت ئامادە بکەیت، بەمەش دەتوانیت کارەکانت لە کاتی خۆیدا تەواو بکەیت، پەیوەندیت لەگەڵ هاوسەرەکەت باشتر دەبێت، رەنگە ئەمڕۆ خۆشەویستەکەت بە سوپرایزێک سەرسامت بکات، ئامۆژگاریت دەکرێیت دوور بکەویتەوە لە نیگەرانی و فشاری ناپێویست.

بورجی گا 20/4 - 20/5

ڕۆژەکە لە بابەتی خۆشەویستیدا کەمێک ئاڵۆز دەبێت، خۆت لە مشتومڕ لەگەڵ هاوسەرەکەت یان خۆشەویستەکەت بەدوور بگرە، سەردانی خزم و کەسە نزیکەکانت لەم رۆژەدا هەلێکی باشە تا زیاتر پەیوەندییە کۆمەڵایەتییەکانت بەهێزتر بکەیت، لەڕووی پارەوە بارودۆخت باش دەبێت، بەڵام دەبێت بەپێی داراییت مامەڵە بکەیت و واز لە هەندێک شتومەکی ناپێویست بهێنیت.

دووانە 21/5 - 21/6

ئەمڕۆ بە سەرەتایەکی زۆر باش دەست بە رۆژەکەت دەکەیت، بە وزەی ئەرێنی دەورە دراویت، ئەگەر رووبەڕووی هەر کێشەیەک بوویتەوە کە پەیوەندی بە پارەوە هەبێت، ئەوا ئەمڕۆ کێشەکەت چارەسەر دەبێت، سوود لە پشوو و رۆژی جەژن وەربگرە تا پەیوەندییە کۆمەڵایەتییەکانت بەهێزتر بکەیت و لەگەڵ هاوسەرەکەتدا زیاتر بەرەو پێش بچیت، هەوڵ بدە بە دیارییەک خۆشەویستەکەت سەرسام بکەیت چونکە ئەمڕۆ هەلێکی زۆر باشە.

قرژاڵ 22/6 - 22/7

ئەگەر لەگەڵ هاوسەرەکەت ناکۆکیت هەیە، ئەوا ئەمڕۆ رۆژێکی گونجاوە بۆ چارەسەرکردنی هەموو کێشەکان، رەنگە ئەمڕۆ هاوڕێکانت سوپرایزێکی خۆشت بۆ دروست بکەن، ئامۆژگاریت دەکرێیت بە لەبەرچاوگرتنی داهاتەکەت پارە خەرج بکەیت، ئەمڕۆ ۆژێکی باش دەبێت لەڕووی تەندروستیەوە و پێویستە خۆت لە خواردنی زۆر بە دووربگریت.

شێر 23/7 - 22/8

لەوانەیە لەگەڵ هەندێک لە ئەندامانی خێزانەکەت جیاوازی بیروڕات هەبێت، بەڵام دەبێت خۆت بەدوور بگریت لە گفتوگۆی توند و هەلی رۆژی جەژن بقۆزیتەوە تا وەک هاوڕێ لەگەڵیاندا گفتوگۆ بکەیت لەسەر ئەو بابەتەی دەتەوێت، لەڕووی تەندروستییەوە دەبێت ئاگات لە خۆت بێت، پێشبینییەکان بۆ ئەوە دەچن کەمێک ماندوو ببیت.

فەریک 23/8 - 22/9

ئەگەر خوێندکاریت و هەست بە ئارەزووی زۆر ناکەیت بۆ خوێندن، ئەوا ئامۆژگاریت دەکرێت کە ڕۆژانە وەرزشی مێشک ئەنجام بدەیت، جگە لەمەش هەوڵبدە بە بەیانیان زوو بخوێنیت، هەستی سۆزداریت لەگەڵ هاوسەرەکەت زیاتر دەبێت، ئەمڕۆ دەتوانیت پلانی چەند چوونە دەرەوەیەک دابنێیت، دەبێت زیاتر ئاگات لە تەندروستیت بێت.

تەرازوو 23/9 - 22/10

ئەمڕۆ بە ئەرێنی بمێنەرەوە و هەوڵبدە باشترین پێشکەش بکەیت، ڕەنگە ئەمڕۆ تووشی چەند حاڵەتێکی ناخۆشی کۆمەڵایەتی ببیتەوە، رۆژەکە لە ڕووی داراییەوە زۆر قورس دەبێت، ڕەنگە زیاتر لە پێویست خەرج بکەیت، خۆشی و ئارامی لە ژیانی تایبەتی خۆتدا دەبێت، ئەمڕۆ ڕەنگە سوپرایزێک لە ئەندامێکی خێزانەکەت وەربگریت.

دووپشک 23/ 10-21/11

ئەمڕۆ زیاتر حەزت لە پەرستش و نزا دەبێت، ئەگەری باشتربوونی دۆخی دارایی هەیە، هەستی هاوسەرەکەت پشتگوێ مەخە، پێویستە بە خۆشەویستی و رێزەوە مامەڵە لەگەڵ خۆشەویستەکەت بکەیت، هەوڵ بدە ئەمڕۆ وەک هەلێک وەربگریت بۆ ئەوەی گەشتێکی کورت لەگەڵ خێزانەکەتدا بکەیت.

كەوان 22/11 – 21/12

پێش ئەوەی باسی کەسانی تر بکەیت، بە وردی بیربکەرەوە، تۆ کاتە بەنرخەکانت بەفیڕۆ دەدەیت بە کەوتنە ناو کێشەی ناپێویستەوە، ئەمڕۆ دەبێت وریا ببیت، جیاوازی بیروڕا لەگەڵ هاوسەرەکەت قووڵتر دەبێتەوە، پێویستە کۆنتڕۆڵی توڕەیی خۆت بکەیت، ئەمڕۆ دەتوانیت هەندێک بڕیاری دارایی گرنگ بدەیت بۆ باشترکردنی باری دارایی خۆت، لەڕووی تەندروستیتەوە ئەمڕۆ کەمێک سەخت دەبێت.

گیسک 22/12 - 19/1

ئەمڕۆ رۆژێکی خۆش دەبێت بۆت، بەتایبەتی لە پەیوەندیت لەگەڵ هاوسەرەکەت، دەتوانن بە ئاشکرا بیروڕاکانتان بەیەکەوە باس بکەن، ئەمڕۆ رۆژێکی ئاسایی دەبێت لەڕووی تەندروستییەوە، هەوڵ بدە زیاتر لەم رۆژەدا سەردانی دایک و باوکت بکەیت و گرنگیان پێ بدە.

سەتڵ 20/1 - 18/2

ئەمڕۆ بەرپرسیارێتیتان زیاتر دەبێت، پێویستە بەباشی خۆتی بۆ ئامادە بکەیت، سەردانی خزم و کەسە نزیکەکانت لەبیر مەکە چونکە دەبێتە هۆی بەهێزبوونی پەیوەندییەکانت و باشتربوونی دۆخی دەروونیت خۆت، ئەمڕۆ ڕۆژێکی باش دەبێت بۆ ئێوە لە ڕووی پارەوە. ئەمڕۆ گۆڕانکاری لە رەفتارەکانیانی هاوسەرەکەتدا دەبینیت، بۆیە دەبێت لەسەرخۆ بیت، لەوانەیە کێشەی پەیوەندیدار بە تەندروستی هەبێت.

نەهەنگ 19/2 - 20/3

پێویستە لەوە تێبگەیت کە گرنگە لە ئێستادا بژیت، بۆیە ڕابردوو لەبیر بکە و هەوڵبدە سەرەتایەکی نوێ دروست بکەیت، لەگەڵ ئەو کەسانەدا ئاشتی رابگەیەنە کە ناکۆکیت لەگەڵیاندا هەبووە، لە بابەتی پارەدا ئاگاداربە، پەیوەندیت لەگەڵ هاوسەرەکەدا باشتر دەبێت بە تەواوی تەرخان دەبن بۆ یەکتر. ئەمڕۆ دەتوانیت هەندێک گۆڕانکاری لە ڕۆتینی ڕۆژانەتدا بکەیت بۆ ئەوەی خۆت لە دۆخێکی باش و وزەدا بمێنێتەوە.