پزیشکێکی دەروونی رایدەگەیەنێت، هێرشی لەناکاوی ترس و دڵەڕاوکێ
حاڵەتێکی دەروونی توندە، کە بەزۆری ماوەیەکی کورت دەخایەنێت و دەبێتە هۆی هەناسە تەنگی.
دکتۆر میریام پرێس لە بابەتێکدا ئاماژە بەوە دەکات، هێرشی
ترس و دڵەڕاوکێ بەهۆی گرژی و فشاری دەروونییەوە روودەدات، چ لە ژیانی پیشەیی یان کەسیدا،
وەک ترس لە تاقیکردنەوەکان، چاوپێکەوتنی کار، یان فشاری دەروونی لە شوێنی کاردا،
ئاماژەی بەوەشکرد، هێرشەکان رەنگە بۆماوەییش بێت و رەنگە بەبێ ئەوەی هیچ شتێک
رووبدات بوونی هەبێت.
پرێس ئاماژەی بەوەشکردووە، هێرشی ترس و دڵەڕاوکێ چەندین
نیشانەی هەیە، دیارترینیان هەناسەدانی خێرا و هەناسە تەنگی و لێدانی خێرای دڵ و لەرزینن.
هەروەها نیشانەکانی تر بریتین لە سکچوون، سەرگێژخواردن،
هەستکردن بە بێهۆشبوون، بێهێزی یان مەیل بۆ بوورانەوە، لاوازی لە کۆتاییەکانی جەستە
و سکچوون.
هێرشی لەناکاوی ترس و دڵەڕاوکێ دەتوانرێت لە رێگەی تەکنیکەکانی
پشوودانەوە وەک شلبوونەوەی ماسولکەکان و راهێنانی هەناسەدان رووبەرووی ببیتەوە، هەروەها
وەرزشکردن یارمەتی بەرەنگاربوونەوەی هێرشی ترس و دڵەڕاوکێ دەدات.
لە حاڵەتە توندەکاندا دەتوانرێت چارەسەری دەرمانی وەک دژە
خەمۆکی بەکاربهێنرێت.
H.Y