بەپێی وتەی دەرووناسان
و توێژینەوەکانیان، درۆکردن بە هەموو جۆرەکانییەوە کاریگەری خراپ لەسەر دەروون
دروست دەکەن.
لە بابەتێکی ماڵپەڕی "
lebanon24" دا
باس لە چەند توێژینەوەیەکی پزیشکی دەکات، کە دەروونناسەکان پشتڕاستییان کردووەتەوە،
درۆ کردن کاریگەری لەسەر تەندروستی دەروونی دەبێت.
ئاماژە بەوە دەکەن
درۆکردن کاریگەری نەرێنی لەسەر تەندروستی دەروونی دەبێت، جا درۆی سپی بێت یان ڕەش،
دیارترین کاریگەرییەکانی درۆ کردن بریتین لە:
١. درۆکردن چەندین کێشەت بۆ دروست دەکات،
وادەکات رووبەرووی چەندین هەستی نەرێنی ببیتەوە، کە کاریگەری لەسەر تەندروستی دەروون
دروست دەکات.
٢. درۆکردن وادەکات ببیتە کەسێکی گۆشەگیر
و و ئامادەنەبوونی کەسانی دەوروبەرت بۆ مامەڵەکردن لەگەڵتدا، دەبێتە هۆی ئەوەی پەیوەندیان
لەگەڵتدا بپچڕێنن، ئەمەش دەبێتە هۆی ئەوەی گۆشەگیر ببیت.
٣. درۆکردن هۆکارە بۆ ئەوەی هەست بە دڵەڕاوکێ
و گرژی بکەیت، هەروەها دەبێتە هۆی ئەوەی کە تووشی ترس ببیت.
٤.کاریگەری لەسەر خەوتنت دەبێت چونکە
تووشی دڵەڕاوکێ و سترێس دەبیت، بەردەوام هەست بە بە ماندوێتی دەکەیت.
٥. بە تێپەڕبوونی
کات درۆ کردن تووشی خەمۆکی و فشاری دەروونت دەکات.