جوانترین کچە وەرزشەوان دەچێتە جیهانی مۆدەوە

PM:06:52:26/09/2021

8716 جار خوێندراوەتەوە

ئەو کچەی کە نازناوی "جوانترین کچی وەرزشەوانی جیهان"ی پێدراوە، دەچێتە ناو جیهانی مۆدە و نمایشکارییەوە دوای ئەوەی واژۆی رێککەوتنی لەگەڵ یەکێك لە براندە جیهانییەکاندا واژۆ کردووە.

ئەلیسا شمیدتی تەمەن ٢٢ ساڵ کە بە جوانییەکەی ناسراوە، هیچ شتێكی لە ئۆڵۆمپیاتی تۆکیۆدا بەدەستنەهێناوە، بەڵام ناوبانگەکەی لەو کاتەوە دەستی پێکردووە کە فۆڵۆوی هەژماری ئینستاگرامەکەی گەیشتووە بە دوو ملیۆن، وەك لە هەواڵێکی ماڵپەڕی "سپۆتنیك"دا باسکراوە.

ئەو کچە ئەڵمانییە بەشداری لە هەفتە مۆدەدا دەکات کە وابڕیارە لە میلانۆ رێكبخرێت وەك نمایشکاری ئەو براندەی رێککەوتنی لەگەڵدا تۆمارکردووە، لەبارەی ئەم تاقیکردنەوەیەشەوە شمیدت وتوویەتی، "هیچ ئەزموونێكم لە جیهانی مۆدەدا نییە، بۆیە زۆر بەجۆشم بۆئەوەی بزانم چۆن مامەڵە لەگەڵ ئەو دۆخەدا بکەم، بەهۆی ئەو راهێنانەش کە پێم کراو ئێستا توانای پێویستم هەیە".

ئەلیسا شمیدت نازناوی جوانترین وەرزشەوانیشی لەلایەن بلۆگێکی ئەمریکییەوە پێدراوە، بەمەش لەلایەن کۆمپانیای ""ەوە سپۆنسەر کراوە، کە جلوبەرگ و پێڵاوی وەرزشی دروستدەکەن.