قەڵەوی
لای مناڵان لە هەڵکشاندایە، هۆکاری سەرەکی زیادبوونی خواردنی خێرایە، خواردنە خێراکان
لە چەورییە ناتەندروستەکان پێکدێن و ئامادە کراون، دەوڵەمەندن بە کالۆری و کەمی
کانزا و ڤیتامینەکان، ئەمەش وایکردووە بۆ منداڵان ناتەندروست بن.
لە ساڵانی رابردوودا، بەپێی
ماڵپەڕی "ئۆنلی هێڵث"، قەڵەوی شایەتی زیادبوونی بەرچاوی خواردنی خواردەمەنی
خێرای لەنێو منداڵاندا بەخۆیەوە بینیوە، ئەمەش بەهۆی پشتبەستن بە خواردنە خێرا شەکردارەکان
و زۆر پرۆسێس کراوەکان.
خواردنی خواردەمەنی خێرا
دەبێتە هۆی دروستبوونی کێشەی تەندروستی گەورە لە ماوەی درێژخایەندا، گرنگترینیان قەڵەوییە،
ئەمەش دەبێتە هۆی تووشبوون بە حاڵەتێکی بنچینەیی وەک نەخۆشی شەکرە، پەستانی خوێن،
بەرزبوونەوەی کۆلیسترۆڵ، تەنانەت جەڵتەی دڵ و جەڵتەی مێشک.
چارەسەرکردنی بەرزبوونەوەی
مەترسیداری رێژەی قەڵەوی منداڵان پێویستی بە رێبازێکی فرەلایەنە هەیە، لەوانەش رێوشوێنی
خۆپارێزی و چارەسەرکردن لەوانە:
١. نەخواردنی خواردنی بێسوود لە ماڵەوە، هاندانی خواردنی جێگرەوەی تەندروست
دەتوانێت بە شێوەیەکی بەرچاو خواردنی ئەم خواردنانە سنووردار بکات، خواردنی کەم
کالۆری و دەوڵەمەند بە ماددەی خۆراکی تەندروست.
٢. سنووردارکردنی شاشە، راپۆرتەکە جەختی لەسەر پێویستی
سنووردارکردنی کاتی شاشە کردووەتەوە، لەوانەش تەلەفزیۆن و کۆمپیوتەر و مۆبایلە زیرەکەکان،
سنووردارکردنی کاتی شاشە دەبێتە هۆی هاندانی چالاکی جەستەیی و کەمکردنەوەی رەفتاری
دانیشتن کە ئەمەش زۆر گرنگە لە بەرەنگاربوونەوەی قەڵەویدا.
٣. پەیڕەوکردنی رێجیمێکی تەندروست، وەرگرتنی خۆراکی کەم کاربۆهیدرات
و پڕ پرۆتین بۆ منداڵان نەک تەنها یارمەتیدەرە لە بەڕێوەبردنی کێش بەڵکو دڵنیای دەدات
لە خۆراکی گونجاو، دایک و باوک دەتوانن خۆیان بە ئامادەکردنی خۆراکی تەندروستەوە سەرقاڵ
بکەن کە منداڵان حەزیان لێیە.
٤. کێشە سەرەتاییەکان دەستنیشان بکە، دەستنیشانکردن و چارەسەرکردنی
هەر نەخۆشییەک یان حاڵەتێکی بنەڕەتی کە بەشدارە لە زیادبوونی کێش، بۆ دەستێوەردانی
کاریگەر زۆر گرنگە.
٥. هاندانی چالاکی جەستەیی، زۆر گرنگە هاندانی منداڵان بۆ دەرچوون
و یاریکردن لە دەرەوە، هاندانی چالاکییەکانی دەرەوە نەک تەنها لەشجوانی لێ
دەکەوێتەوە، بەڵکو کارلێکی کۆمەڵایەتی و خۆشگوزەرانی گشتیش بەرەوپێش دەبات.
H.Y