هۆکاری رەقبوونی ماسولکەکان

AM:11:26:29/03/2024

29080 جار خوێندراوەتەوە

رەقبوونی ماسولکەکان، کێشەیەکی ماسولکەییە کە هەندێک کەس بەدەستیەوە دەناڵێنن، بەتایبەت ئەوانەی وەرزشێکی چڕ و توند ئەنجام دەدەن کە بەردەوام فشار دەخاتە سەر ماسولکەکان، لەوانەیە لە ئەنجامی هۆکاری فشاری توند رووبدات، بەڵام هەندێک هۆکاری دەگمەن هەن کە رەنگە ئەم حاڵەتەیان لێ بکەوێتەوە بەهۆی هەوکردنەوە.

ئەمە لە راپۆرتێکدا پشتڕاستکرایەوە کە لە ماڵپەڕی کلیڤلاند کە باسی لێوە دەکرێت هەروەها ئازارەکە زیاد دەکات لەکاتی دانیشتن بۆ ماوەیەکی زۆر یان خەوتن لە دۆخێکی نادروستدا.

راپۆرتەکە لە درێژەیدا ئاماژەی بەوە کردووە کە رەنگە رەقبوونی توندی ماسولکەکان یان کەشەنگبوونی ماسولکەکان لە ئەنجامی زۆر هۆکار رووبدات، هەندێک دەرمان هەن کە دەبنە هۆی ئەم کێشەیە، ئەمە جگە لەو راهێنانە چڕ و پڕانەی کە هەندێک لە وەرزشوانان بەبێ وەستان یان وازهێنان ئەنجامی دەدەن.

لە راپۆرتەکەدا روونیکردووەتەوە چەندین هۆکار هەن بۆ ئەم رەقبوونە یان گرژبوونە لە ماسولکەکاندا، لەوانە وەستانی ماسولکەکان بۆ ماوەیەکی زۆر بەبێ جوڵە، وەک دانیشتن بۆ ماوەی زۆر لەسەر کورسی کار بەبێ جوڵە، هەروەها روودانی ئەوەی پێی دەوترێت دواکەوتنی ئازاری ماسولکەکان، کە بەزۆری کاریگەری لەسەر وەرزشوانان دەبێت دوای وەرزشێکی چڕ.

بەپێی راپۆرتەکە هۆکاری تریش هەن لەوانە وشکبوونەوەی توند کە تووشی هەندێک کەس دەبن، هەروەها هەندێک نەخۆشی وەک هەوکردنی پەردەی مێشک و تای توند، هەروەها هەندێک کێشەی پەیوەست بە نەخۆشیەکانی بەرگری جەستە وەک لوپوس، هەروەها وەک رۆماتیزم کە لە ئەنجامدا ئازاری ماسولکەکان دروست دەکات، هەروەها نیشانەکانی رەقبوون، ئیفلیجی منداڵان دەتوانێت هۆکار و نەخۆشییەک بێت کە دەبێتە هۆی ئەم کێشەیە.

H.Y