رۆژووی مانگی
ره‌مه‌زان چه‌ندین سوود و بایه‌خی گرنگی هه‌یه بۆ ته‌ندروستی مرۆڤ، به‌ڵام کۆمه‌ڵێک
خوو و بۆچوونی هه‌ڵه هەن کە ئەگەری زۆرە ده‌رئه‌نجامی خراپی هه‌بێت بۆ ته‌ندروستی
رۆژووانان.
دکتۆر کامەران
رەسوڵ ژاژڵەیی پسپۆڕی زانستی خۆراک لە بڵاوکراوەیەکی نوێ‌دا ئاماژە بە گرنگترین ئەو
هه‌ڵه باوانە دەکات کە رۆژووانان له مانگی ره‌مه‌زاندا ئەنجامیان دەدەن و کاریگەری
نەرێنی بۆ سەر تەندروستیان دەبێت.
١.هه‌ڵه‌کانی
ژه‌می پارشێو:
پارشێو نه‌کردن،
پارشێو ژه‌مێکی گرنگه و نابێت پشتگوێ بخرێت، چه‌ند بتوانرێت دره‌نگتر بخورێت پێش
بانگی به‌یانی باشترە.
-خواردنی
بڕێکی زۆر خۆراک به تایبه‌ت خۆراکی چه‌ور و شیرینی و سوێر.
-خواردنه‌وه‌ی
بڕێکی زۆر ئاو و شله‌مه‌نی به مه‌به‌ستی ئه‌وه‌ی تینووت نه‌بێت له رۆژه‌که‌دا.
۲.هه‌ڵه‌کانی کاتی
به‌ربانگ:
-خواردنه‌وه‌ی
شه‌ربه‌تی گیراوه و خواردنی شیرینی وه‌ک لوقمه‌قازی و شیرینییه‌کانی تر.
-خواردنی
بڕێکی زۆر خۆراک به تایبه‌ت خۆراکی چه‌ور له ماوه‌یه‌کی که‌م و خواردنی به‌په‌له.
-پاڵکه‌وتن
پاش به‌ربانگ کردنه‌وه.
-نه‌خواردنی
زه‌ڵاته و سه‌وزه و شۆربا له سه‌ره‌تای به‌ربانگکردن.
-خواردنی
برنج وشله به تایبه‌ت برنج سپی هەموو رۆژێک.
۳. نه‌خواردنی میوه و سەوزە به بڕی پێویست
له نێوان ژەمی به‌ربانگ و پارشێو.
٤. خواردن
به دیار سەیرکردنی ته‌له‌فزیۆنه‌وه.
٥. نه‌جوڵان
و ئەنجامنەدانی وه‌رزش دوای رۆژوو شکاندن، هه‌روه‌ها ئه‌نجامدانی وه‌رزشی قورس و
دوور و درێژ له‌کاتی به‌ڕۆژووبووندا.
٦. شه‌ونخوونی
و به‌خه‌به‌ربوون له به‌ربانگه‌وه تا پارشێو و خه‌وتن به رۆژ.
۷. خواردنی شیرینی راسته‌وخۆ دوای به‌ربانگ،
پێویسته دوای دوو کاتژمێر بخورێن، هەروەها هه‌فته‌ی یەک یان دوو جار زیاتر نه‌خورێت.
۸. خواردنه‌وه‌ی بڕێکی زۆر چا و قاوه و
ئه‌و خواردنه‌وانه‌ی کافاینیان تێدایه، دەبێتە هۆی تێکدانی خەو و هۆرمۆنەکان.
۹. خواردنی بڕێکی زۆر له ترشیات و ئەو
خواردنانەی به‌هاراتیان زۆر تێدایە.
S.A