ئەم بورجانە چانسی دووەم نابەخشن بە کەس

PM:03:03:23/03/2024

39756 جار خوێندراوەتەوە

ئەگەر زیان بە لەدایکبووی ئەم بورجانە بدەیت، ئەوا لە ئەنجامدا چانسی دووەمت دەست ناکەوێت و پەیوەندیت لەگەڵیاندا بە قووڵی دەگۆڕێت یان بە تەواوەتی پەیوەندییەکانت لەگەڵیدا کۆتایی پێدێت.

لە بابەتێکی ماڵپەڕی " lebanon24" دا باس لە دیارترین ئەو بورجانە دەکات کە چانسی دووەم نادەن بە کەس، ئەوانیش بریتین لە :

١. بورجی کاوڕ

لە دایکبووانی بورجی کاوڕ هەر کەسێک زیانی پێ بگەیەنێت بە دوژمنی دەزانێت، گرنگ نییە لە ڕابردوودا چ جۆرە پەیوەندییەکی لەگەڵدا هەبووە، زۆر قورس دەبێت بۆی ئەگەر بڕیاری لێبوردن بدات، چونکە پێی وایە لێبوردەیی لاوازییە نابێت چانسی دووەم بدرێت بە کەس، لەبیری ناچێت چی بەسەر هاتووە، لە هەمان کاتدا توانای شاردنەوەی هەستەکانی هەیە بۆ ماوەیەکی زۆر.

٢. بورجی گا

لە دایکبووانی بورجی گا بەهۆی بنەماکانییەوە لێی خۆش نابێت، ئەو پێی وایە هەموو کردارێک دەبێ جۆرێک لە دەرئەنجامی هەبێت، لەوانەیە ئەو وەڵامەی کە دەیداتەوە بۆ لێبوردنی زۆر کەس جێگەی سەرسوڕمان بێت، بەو پێیەی کەسایەتییەکی زۆر هاوسەنگ ، متمانە بەخۆبوون و کۆمەڵایەتییەی هەیە، هەرچەندە کەسەکەشی زۆر خۆشبووێت ئەوا ئەو خۆی هەڵدەبژێرێت بەسەر هەرکەسێکدا، کاتێک متمانەکەی تێکچوو گەڕانەوە بۆ دواوە نییە، چونکە متمانەی نییە و بە ئاسانی لێخۆش نابێت.

٣، بورجی فەریک

لە دایکبووانی ئەم بورجانە بۆ بڕیارەکانیان پشت بە ئەقڵ دەبەستن، هەر بۆیە هەندیک جار زۆر توند دەردەکەون لە بڕیارداندا، بە سادەیی پەیوەندییەکانی لەگەڵ ئەو کەسەدا دەپچڕێنێت کە چیتر لە ژیانیدا نایەوێت، لێبوردەیی وەک لاوازی دەبینێت و ناتوانێت چانسی دووەم بدات ئەگەر کەسێک خیانەتی لێکرد، بەزۆری ئەو کەسە بەتەواوی و هەمیشەیی لە ژیانی دووردەخرێتەوە و پێی وایە ئەو کەسەی ستەمی لێکردووە چیتر شایەنی متمانەی ئەو نییە.

٤. بورجی دووپشک

لە دایکبووی ئەم بورجانە هەستیار و سۆزدارن و ئامادەن هەوڵی زۆر بدەن بۆ ئەو کەسانەی کە گرنگییان پێدەدەن، هەر بۆیە یەکێکە لەو بورجیانەی کە هەرگیز لێی خۆش نابێت و چانسی دووەم نادات بە هەر کەسێک کە بە ئەنقەست توڕەی بکات یان مامەڵەی خراپی لەگەڵدا بکات، ئەگەر خۆشی ئازار بچێژێت ئەوا ئامادە نییە دووبارە هەلێکی کەی پێ ببەخشێت.

٥. بورجی سەتڵ

کاتێک لەدایکبووی ئەم بورجە لەلایەن کەسێکی ترەوە ستەمی لی دەکرێت، ئەوا خۆی دەکشێتەوە دواوە و خۆی لە هەر بەرکەوتنێک بەدوور دەگرێت،هیچ ڕوونکردنەوەیەکیشی ناوێت و هیچ پاساوێکیش قبوڵ ناکات، بەگشتی بابەتەکە بەتەواوی بۆی کۆتایی هاتووە، بەو پێیەی ئەو یەکێکە لەو بورجیانەی ناتوانێت چانسی دووەم بدەت بە کەس، پێی باشە مەودای خۆی بپارێزێت بۆ ئەوەی جارێکی تر تووشی ئەم ئازارە نەبێتەوە.
A.A