بۆ ئەوانەی ئارەزووی
پێشبینی بورجەکانیان دەکەن، رۆژانە دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕ تی لەسەرچاوە فەلەکییەکانەوە
پێشبینییەکان وەردەگرێت و بڵاویدەکاتەوە.
كاور 21/3 –
19/4
ئەمڕۆ رۆژەکەت
تایبەت دەبێت، دۆخی ژیانی خێزانیت
دڵخۆشکەر دەبێت، پەیوەندیت لەگەڵ ئەندامانی خێزانەکەت زۆر باش دەبێت، هەست بە ئاسوودەییەکی
زۆر دەکەیت، گوێبیستی چەند هەواڵێکی خۆش دەبیت، باری داراییت بە بەهێزی
دەمێنێتەوە، سەرکەوتنی گەوەرە لە کارەکەت بەدەست دەهێنیت، بە هاوکاری هاوپیشەکانت هەموو کارەکانت لە کاتی
خۆیدا تەواو دەکەیت، دۆخی تەندروستیت باش دەبێت.
گا 20/4 - 20/5
لە رووی کارەوە
رۆژەکەت ئاڵۆز دەبێت، ئامۆژگاری دەکرێت بە شێوەیەکی زۆر
هاوسەنگ ڕەفتار بکەیت، رەنگە رووبەرووی چەند کێشەیەک ببیتەوە لەگەڵ بەڕێوبەرەکەت،
لە دۆخێکی وادا لایەنی دەروونیت زۆر خراپ دەبێت، تەندروستی هاوسەرەکەت تاڕادەیەک
لاواز دەمێنێتەوە، لەم کاتەدا پێویستی بە چاودێرییەکی باشی تۆ هەیە، پێویستە هاوسەنگی
لە نێوان خەرجی و داهاتەکەتدا بپارێزیت، بۆ ئەوەی لە داهاتوودا تووشی قەیرانی
دارایی نەبیت، بەهۆی زیادبوونی فشاری دەروونییەوە هەست بە بارگرانییەکی زۆر دەکەیت.
دووانە 21/5 -
21/6
لە رووی
داراییەوە رۆژەکەت زۆر باش دەبێت، ئەگەری بەهێزی هەیە سەرچاوەی نوێی داهاتت دەست
بکەویت، بەم شێوەیەش هەموو کێشە داراییەکانت چارەسەردەبێت، ئەمڕۆ باری دەروونی هاوسەرەکەت باش نابێت، باشترە ئەگەر خۆت لە
باسکردنی هەر بابەتێکی مشتومڕاوی بەدوور بگرێت، تا زیاتر کار بکەیت ئەنجامی باشتر
بەدەست دەهێنیت، ئامۆژگاری دەکرێت سەرنجی تەواوت لەسەر کارەکانت بێت.
قرژاڵ 22/6 -
22/7
بەهۆی زیادبوونی
ئەرکەکانت هەست بە فشارێکی زۆر دەکەیت، باشتر
ئەگەر هەوڵبدەیت کارەکانت بە دەروونیکی ئارامەوە ئەنجام بدەیت، پێویستە پێشوەختە
پلان بۆ رۆژەکەت دابنێنێت، سۆز و پشتیوانی ئەندامانی خێزانەکەت بەدەست دەهێنیت،
دەرفەتت دەبێت کاتێکی زیاتریان لەگەڵدا بەسەربەریت، لە ماندووبوونت ئەنجامی باش
بەدەست دەهێنیت، لە رووی تەندروستییەوە هەست بە باشییەکی زۆر دەکەیت.
شێر 23/7 -
22/8
لە رووی
داراییەوە بەختت باش دەبێت، ئەگەری زیادبوونی داهاتەتەکەت هەیە، تەواوکردنی کارە هەڵپەسێردراوەکان لە فەرمانگەدا نیگەرانییەکانت نامێنێت،
ئەمڕۆ کاتێکی خۆش لەگەڵ خێزانەکەت بەسەر دەبەیت، ژینگەی کارکردنت ئەرێنی دەبێت،
هەموو کارەکانت بە باشی تەواو دەکەیت، لە دۆخێکی وادا هەست بە باشییەکی زۆر
دەکەیت، ئامۆژگاری دەکرێت ئاگاداری دۆخی تەندروستیت بیت.
فەریک 23/8 -
22/9
ئەمڕۆ دەست
دەکەیت بە ئەنجامدانی چەند کاریکی نوێ، بە متمانە بەخۆبوونێکی زۆرەوە هەموو
کارەکانت ئەنجام دەدەیت، هەروەها ئەنجامی باش لە مانووبوونتەوە وەردەگریت، هەمەهەنگیت
لەگەڵ هاوبەشی ژیانت باشتر دەبێت، لە دۆخێکی وادا هەست بە باشییەکی زۆر دەکەیت لە
رووی دەروونی و جەستەییەوە، باری داراییت لە ئاسایی باشتر دەبێت، دۆخی تەندروستیت بە
باشی دەمێنێتەوە.
تەرازوو 23/9 -
22/10
ئەمڕۆ هەست بە
نیگەرانی دەکەیت، ڕەنگە هەندێک لە کارە گرنگەکانت بە ناتەواوی
بمێننەوە، لە دۆخێکی وادا ڕەنگە زۆر نائومێد بیت، ئارەزووی کارکردنت ناکەیت،
رووبەرووی چەند ناکۆکییەک دەبیتەوە لەگەڵ هاوکارانت، ئامۆژگاری دەکرێت کۆنتڕۆڵی
تورەبوونەکانت بکەیت، پێویستە گرنگی بە ژیانی تایبەتی خۆت بدەیت. بە تایبەتی وا لە
هاوسەرەکەت بکە هەست بکات کە چەندە تایبەتن بۆت.
دووپشک 23/
10-21/11
ئامۆژگاری
دەکرێت مامەڵە داراییەکانت زۆر بە ژیرانەوە ئەنجام بدەیت، باشترە خۆت لە مامەڵەکردنی
قەرز بەدوور بگریت، ئەگەر نا ، رەنگە رووبەرووی چەند کێشەیەکی دارایی ببیتەوە، هەوڵبدە
پەیوەندییەکی باش لەگەڵ ئەندامانی خێزانەکەت بپارێزیت، لە پەیوەندیت لەگەڵ هاوسەرەکەدا
هەماهەنگیت باشتر دەبێت، پێویستە لە نیگەرانییە ناپێویستەکان خۆت بەدووربگریت،
كەوان 22/11 –
21/12
ئەمڕۆ ڕۆژێکی زۆر باش دەبێت بۆت،
بیرکردنەوەکانت زۆر ئەرێنی دەبێت، پلانەکانت وەک خۆی جێبەجی دەبێت، ئەگەری
باشتربوونی دۆخی دارایی هەیە. لەوانەیە سەرچاوەیەکی نوێی داهاتت دەست بکەوێت، بەم
زووانە تەنانەت لە قەرزی بچووکیش ڕزگارت دەبێت، هەروەها بڕیارێکی گرنگیش دەدەیت، دەتوانیت
هەندێک ستراتیژی نوێ دروست بکەیت، دۆخی تەندروستیت باش دەبێت.
گیسک 22/12 -
19/1
ئەمڕۆ زۆر
چالاک و پڕ وزە دەبیت، بە جۆش و خرۆشییەکی زۆرەوە کارەکانت ئەنجام دەدەیت، هەست بە
دڵخۆشییەکی زۆر دەکەیت، ئامۆژگاری دەکرێت کە
مامەڵەی دارایی نەکەیت ئەگەرنا لەوانەیە تووشی زیانێکی دارایی ببیت، هەندێک لە ئەندامانی
خێزانەکەت جیاوازی ئایدیۆلۆژیت هەبێت. ئامۆژگاریت دەکرێت کە بە ئارامی و زیرەکیەوە
گفتوگۆ بکەیت، باری داراییت ئاسایی دەبێت. دوور بکەوەرەوە لە خەرجی ناپێویست.
سەتڵ 20/1 -
18/2
ئامۆژگاری ئەو کەسانە دەکرێت کە بە هاوبەشی
بازرگانی دەکەن لەم کاتەدا خۆیان لە هەر جۆرە گۆڕانکارییەک بەدوور بگرن و هەروەها
خۆیان لە شەڕکردن لەگەڵ هاوبەشەکانیان بەدوور بگرن، ئەگەرێکی بەهێزی زیادبوونی
داهاتت هەیە، ئەگەر پلانت هەیە شتێکی نوێ ئەوا ئەمڕۆ دەبێتە ڕۆژێکی زۆر گرنگ بۆت،
سۆز و پشتیوانی هاوبەشی ژیانت بەدەست دەهێنیت.
نەهەنگ 19/2 - 20/3
ئەمڕۆ ڕەنگە لە هەندێک نیگەرانی گەورە ڕزگارت بێت
و خۆت لە بارێکی دەروونی باشتردا دەبینیتەوە، هەروەها بیرکردنەوەکانت بە ئاشکرا لەگەڵ
هاوڕێ و خێزانەکەتدا باس دەکەیت، پەیوەندیت لەگەڵ هاوسەرەکەت زیاتر بەهێز دەبێت،
ئازیزانت لە بارودۆخی نالەباردا شان بە شان لەگەڵت دەوەستن، ئامۆژگاریت دەکرێت لە
بابەتی داراییدا وریا بیت، چەند گۆڕانکارییەکی گرنگ لە پلانەکانی کارەکەتدا دەکەیت.
A.A