هۆکاری نەخۆشی خوێن مەین چییە؟

AM:08:47:22/03/2024

30076 جار خوێندراوەتەوە

خوێن لە خوێنبەر و خوێنهێنەرەکانی جەستەی مرۆڤدا دەمەیێت، رێگە لە هاتوچۆی خوێن بۆ ئەندامەکانی لەشی مرۆڤ دەگرێت، بەو هۆیەوە خوێنی هەندێک لە ئەندامەکانی جەستەی مرۆڤ کەمدەبێتەوە و نەخۆشەکە دووچاری جەڵتە دەبێت.

ماڵپەڕی "الطبي " لە بابەتێکیدا ئاماژەی بە هۆکارەکانی مەیینی خوێن کردووە، بریتین لە:

١.بەهۆی تەمەنەوە بۆرییەکانی خوێنبەر و خوێنهێنەرەکانی جەستەی مرۆڤ تەسک دەبنەوە و بە باشی خاونابنەوە و ناکشێن، ئەمەش دەبێتە ئاستەنگی بۆ جووڵەی خوێن و زەمینەی مەیینی خوێن خۆشدەکات.

٢. خەستبوونەوەی خوین هۆکاری زۆری هەیە، جاری وا هەیە نەخۆشەکە بە زکماکی پڕۆتینیS ، C کەمە، کەمی ئەو پڕۆتینانە دەبێتە هۆی زوو مەیینی خوین.

٣. کەم خورادنەوەی ئاو، شلەمەنی، زۆر خورادنی چەوری و پڕۆتین دەبێتە هۆی خەستی خوێن و وا دەکات خوین زوو بمەیێ.

٤. هەندیک نەخۆشی هەیە وەک نەخۆشی شەکرە، نەخۆشی بەرزی چەوری خوێن،نەخۆشی شیرپەنجە و هەوکردنی جەستە، ئەم نەخۆشیانە مەیلی خوێن بۆ مەین زۆر دەکەن.

٥.قەڵەوی و تەمەڵی، ئەو کەسانەی قەڵەون، ناجووڵێن و وەرزش ناکەن ئەگەری تووشبوونیان بە نەخۆشی خوێن مەین زیاترە.

٦. جگەرە کێشان یەکێکە لە هۆکارەکانی زوو مەیینی خوێن، لە لایەکەوە دیواری بۆری هەناسەدان تەسک دەکاتەوە و ئۆکسجینی ناو خوێن کەمدەکاتەوە، لە لایەکی ترەوە خوێنبەرەکان تەسک دەکاتەوە و خوێنیش خەست دەکاتەوە، بەو هۆیەوە ئەگەری خوێن مەین لە کەسانی جگەرەکێشدا زیاد دەبێت.

S.A