سوودە سەرسوڕهێنەرەکانی خواردنی بروکلی بزانە

AM:10:45:26/09/2021

4032 جار خوێندراوەتەوە

بروکلی وەک یەکێک لەسەرچاوەکانی ڤیتامینەکان هەژماردەکرێت و یەکیکیشە لە گرنگترین سەوزەواتەکان کە درەنگ دۆزرابێتەوە و چەندین خۆراکە ماددەی گرنگی تێدایە بۆ جەستە.

هەواڵێکی ماڵپەڕی ئەلعەین باس لەوەدەکات کە پسپۆڕانی تەندروستی ئاماژە بەوەدەدەن کە بروکلی وەک سەرچاوەیەکی گرنگی خۆراکی ڕۆژانە هەژمار دەکرێت و دژی چەندین نەخۆشییە و چەندین سوودی گرنگی هەیە کە ئەمانەن:

یەکەم: گرنگییەکی زۆری هەیە بۆ بینایی و چاوەکان بەهۆی دەوڵەمەندی بە ڤیتامین A

دووەم: سوودێکی زۆر بە پێست دەبەخشێت و کاریگەری هەیە لەسەر ڕوونکردنەوەی بەهۆی دەوڵەمەندی بە ڤیتامین E

سێیەم: گرنگە بۆ تەندروستی ئێسک و ددانەکان بەهۆی دەوڵەمەندی بە ڤیتامین K

چوارەم: لەکاتی توشبوون بە پەتا و ڤایرۆسەکان سوودێکی زۆری هەیە بۆ باشترکردنی سیستەمی بەرگری جەستە بەهۆی دەوڵەمەندی بە ڤیتامینC

پێنجەم: کاریگەری باشی هەیە لەسەەر سوڕی خوین و تەندروستی دڵ بەهۆی دەوڵەمەندی بە ڤیتامین B9

شەشەم: دەوڵەمەندە بەهەریەک لە ئاسن و زینک و پۆتاسیۆم کە کاریگەرییان هەیە لەسەر تەندروستی بەستەر و ماسولکەکان.