دەنگۆی وەرگرتنی رۆڵی
کریتۆس لەلایەن زۆرانبازی بەناوبانگەوە تریپل ئێچ بۆ فیلمی "گاد ئۆف
وار" رەتکرایەوە.
هەرچەندە تریپل ئێچ لە
هەموو کاندیدەکان نزیکترە بۆ وەرگرتنی رۆڵەکە، بەڵام هێشتا هیچ بەرەوپێش چوونێک
نییە و ئەوە تەنها دەنگۆیەکی ناو تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس بووە.
هەوادارانی کریتۆس
ئەوانەی یارییە ئەلیکترۆنییەکەیان کردووە، بە پەرۆشییەوە چاوەڕێ بۆ هەڵبژاردنی ئەکتەرێکی
گونجاو بۆ رۆڵبینین لە فیلمەکەدا، کە کاندیدەکان بریتین لە "تریپل ئێچ، جەیسن
مۆمۆوا، زە رۆک، ڤین دیزڵ و دەیڤ باتێستا".