رووداوی هاتوچۆ دەتوانێت بۆ هەر کەسێک کارەساتبار بێت و
مەترسی لەسەر ژیانی دروست بکات، بەڵام توێژینەوەیەکی نوێ دەریخستووە کە بۆ ژنان زیاتر
مایەی نیگەرانی زیاترە.
بەپێی توێژینەوەکە، توێژەرانی زانکۆی ویسکۆنسێن شێوازەکانی
برینداربوونیان تاقیکردەوە و جیاوازییەکی بەرچاویان لە برینەکانی ژن و پیاودا دۆزییەوە
کە لەکاتی رووداوی ئۆتۆمبێلدا تووشی دەبن.
بە تایبەتی ئەوەی کە برینداربوونی جەستەی ژنان رێژەیەکی
بەرزتری هەبوو و بەو پێیەش ئەگەری برینداربوونیان لەکاتی رووداوی هاتوچۆدا زیاترە.
توێژەران پێداچوونەوەیان بە زانیارییەکانی چەند رووداوێکی
هاتوچۆ لە ئەمریکا کردووە، تیشکیان خستۆتە سەر ئەو نەخۆشانەی تەمەنیان لە سەرووی
١٦ ساڵەوەیە و لە نێوان ساڵانی ٢٠١٨ بۆ ٢٠٢١ لە رووداوەکانی ئۆتۆمبێلدا تووشی برینداربوونی
سک و حەوز بوون.
بۆیان دەرکەوتووە کە ژنان زیاتر لەو حاڵەتانەدا تووشی برینێکی
سەخت دەبن بە بەراورد بە پیاوان، تەنانەت لە ژێر توندییەکی کەمیشدا.
ئاماژە بەوەش کراوە، خانمان دەچنە ناو شۆکی زیاترەوە، حاڵەتێکی
ناجێگیر کە تێیدا ئەندامەکانی جەستە دەستدەکەن بە شکستهێنان بەهۆی نەبوونی خوێنی پێویست،
بە بەراورد بە هاوتا نێرەکانیان برینەکانیان سادەترە.
ئیندێکسی شۆک کە پێوەرێکە پزیشکەکان بەکاریدەهێنن بۆ هەڵسەنگاندنی
خێرایی توندیی بارودۆخی نەخۆشێک بە پشتبەستن بە لێدانی دڵ و پەستانی خوێن، لە
خانماندا زیاتر بووە بۆ زۆربەی جۆرەکانی برین کە لێکۆڵینەوەیان لەسەر کراوە.
ئەمەش ئەوە دەردەخات کە جەستەی ژنان بە شێوەیەکی جیاواز
وەڵامی زەبر و زەنگ دەداتەوە، یان لەوانەیە زیاتر بەرەو رووی هەندێک برینداری ببنەوە
بەهۆی چۆنیەتی کارلێکی ئامێری سەلامەتی لەگەڵ جەستەیان.
H.Y