ئایفۆن ١٣ گەیشتە بازار.. بزانە نرخەکەی لە کوردستان بە چەندە؟

PM:11:27:25/09/2021

49292 جار خوێندراوەتەوە

پەیامنێر.. کارزان تارق 
ئایفۆن ١٣ پرۆ و پرۆ ماکس ئەمڕۆ گەیشتە بازارەکانی ھەرێمی کوردستان و عێراق، نرخەکەی لە ھەزار و ٢٩٥ دۆلارەوە دەستپێدەکات.
لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ئەمڕۆ بەرھەمە نوێیەکەی کۆمپانیای ئەپڵ ئایفۆن ١٣ خرایە ڕوو، ئاماژە بەوەکراوە تەنیا ئایفۆن ١٣ پرۆ و ئایفۆن ١٣ پرۆ ماکس لە بازارەکانی ھەرێمی کوردستاندا بەردەستن، ھەر یەکە لە بەرھەمەکانی تری ١٣ی مینی و ١٣ی ئاسایی نەگەیشتوونەتە بازارەکانی هەرێم.
سەبارەت بە نرخەکانیان ئەوەخراوەتە ڕوو، نرخەکانیان لە ھەزار و ٢٩٥ دۆلارەوە دەست پێدەکات، بەڵام ئەو دوو بەرھەمەی تر کە ھێشتا لەبازارەکانی ھەرێمدا نین نرخیان ھەرزانترە.
لە کۆنگرەکەدا ئاماژە بەوەکراوە، ئایفۆن ١٣ لە ڕووی مۆدێل و دیزاینەوە لەچاو ئایفۆن ١٢ نەگۆڕاوە، بەڵام لە ڕووی پرۆسێسەر و گرافیکەوە گۆڕاوە و دەستکاریی کراوە، لەگەڵ ئەوەشدا پاترییەکەی ٤٣٧٣ ئەمپێرە کە ئایفۆن ١٢ نزیکەی ٧٠٠ میلی ئەمپێر کەمتر بوو بەوجۆرەش پاترییەکەی بەرزکراوەتەوە.
ئ.ل