کاریگەرییەکانی خواردنی میوەی وشککراو لەسەر جەستە چین؟

PM:08:43:11/03/2024

6256 جار خوێندراوەتەوە

پسپۆرێکی خۆراک ئاماژە بەوە دەکات میوەی وشککراو چەندین مادەی سودبەخش بۆ جەستە دابین دەکات.

لە بڵاوکراوەیەکی دکتۆر ژانا تیخانیچێڤا پسپۆڕی بواری خۆراکی رووسی باس لە دیارترین سوودەکانی میوەی وشکراو دەکات، بە وتەی ئەو، بەهۆی ئەوەی میوەی وشککراوە ڕێژەیەکی بەرزی ڕیشاڵی خۆراکی تێدایە، هەرسکردن باشتر دەکات و کارکردنی ڕیخۆڵە بە شێوەیەکی تەندروست دەپارێزێت، هەروەها ڤیتامین و کانزاکانی B و C تێیدایە، ئەمەش یارمەتی بەهێزکردنی سیستەمی بەرگری جەستە دەدات، جگە لەوەش شەکری سروشتی لە جەستەدا زیاد دەکات، ئەو دژە ئۆکسێنەرانەی تێیدایە خانەکان دەپارێزن و ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشییە جۆراوجۆرەکان کەمدەکاتەوە، لەوانە شێرپەنجە و نەخۆشییەکانی دڵ و خوێنبەرەکان.

بەڵام لە لایەکی ترەوە میوە وشککراوەکان زیان بە جەستە دەگەیەنن لە درێژەی قسەکانیدا ئاماژەی بەوەشکردووە زۆرجار میوەی وشککراوە بە زەیتی کانزایی یان دووەم ئۆکسیدی گۆگرد وشک دەکرێت ئەمەش وا دەکات زیاتر سەرنجڕاکێش و بریقەدارتر دەربکەوێت، بەڵام لە هەمان کاتدا ئەو رێگای وشککردنەوەیە زیان بە تەندروستی دەگەیەنێت، شایەنی باسە ئەو میوە وشککراوانەی کە کەمتر لە ڕووکەشدا سەرنجڕاکێشن سروشتیترن، بۆیە پێویستە میوەی وشککراو هەمیشە تەڕ بکرێت یان پێش خواردنی بشۆردرێتەوە.

هەربۆیە پێویستە ئەو میوە وشککراوانە هەڵبژێردرێت کە بە تەنروستی وشککراوەتەوە، بەبێ شەکر و ماددەی پارێزەر وشککرابێتەوە.
A.A