کۆمپانیایەکی سعودیی وێستگەیەکی سووتەمەنی دەریایی بۆ کەشتییەکان دەکاتەوە

PM:04:52:10/03/2024

504 جار خوێندراوەتەوە

کۆمپانیای ئارامکۆی سعودیی رۆژی شەممە مارینی ئارامکۆی خستە روو، کە دەبێتە یەکەم وێستگە لە شانشینی سعودیە بۆ دابینکردنی سووتەمەنی بۆ یەخت و بەلەمەکانی یانەی یەختەکانی "جدە" لە کەنارەکانی دەریای سور.

ئەم راگەیاندنە هاوکات بوو لەگەڵ میوانداریکردنی پێشبڕکێی گەورەی عەرەبستانی سعودیە کە رۆژی شەممە لە بازنەی "جدە" بەڕێوەچوو.

کۆمپانیاکە ئاماژەی بەوەشکردووە، کردنەوەی مارینا ئارامکۆ لە چوارچێوەی هەوڵەکانی ئارامکۆدا هاتووە بۆ بەشداریکردن لە پشتگیریکردنی کەرتی گەشتیاری لە ناوچەکەدا.

هەروەها نوێنەرایەتی لاپەڕەیەکی نوێ دەکات لە هەوڵەکان بۆ فراوانکردنی کۆمپانیای ئارامکۆی سعودیە لە سەرانسەری وڵاتدا.

ئارامکۆ مارینا خزمەت بە کڕیارە ناوخۆیی و نێودەوڵەتییەکان دەکات، بەرهەمەکانی گازۆیل و بەنزین دابین دەکات، بە توانای کارکردنی ساڵانەی زیاتر لە ٦٥ ملیۆن لیتر.

ریاز: کۆمپانیای نەوتی سعودیە لە ئەنجامە داراییەکانی تەواوی ساڵی ٢٠٢٣دا ١٢١.٣ ملیار دۆلار داهاتی خۆی راگەیاند، کە دووەم بەرزترین داهاتە لە مێژووی خۆیدا.

لە بەیاننامەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاندووە، ئەم ئەنجامانە تیشک دەخەنە سەر نەرمی و متمانەپێکراوی و بنەمای بەرهەمهێنانی کاریگەرانەی کارکردنی ناوازەی ئارامکۆ، کە پابەندبوونی بەردەوامی کۆمپانیاکە بۆ دابینکردنی بەها بۆ خاوەن پشکەکانی پیشان دەدات.

لە ساڵی ٢٠٢٣ کۆمپانیای ئارامکۆ داهاتی ١٢١.٣ ملیار دۆلاری راگەیاند، کە لە چاو ساڵی ٢٠٢٢دا ١٦١.١ ملیار دۆلار کەمیکردووە، ئەمەش دووەم بەرزترین داهاتی کۆمپانیاکە تا ئێستایە.

H.Y