خانمە هونەرمەند،
كیژان ئیبراهیم خەیات نوێترین بەرهەمی بەناوی "با وەک خۆم بم" بڵاوكردەوە.
كیژان ئیبراهیم
خەیات لە كەناڵی یوتیوبی خۆی گۆرانییەکەی بڵاوكردەوە و نوسیویەتی، "ئەم بەرهەمە دیارییەکە بۆ ئەو خانمانەی کە بەهۆی
ژن بونەوە ئازاریان چەشتوە".
بەرهەمەکە لە تێكست
و ئاوازی هونەرمەند خۆیەتی و ئەفشین شوكری كاری دابەشكردنی بۆ كردووە، بافڵ سەرهەنگ
كاری ڤیدیۆ كلیپەكەی بۆ ئەنجامداوە.
کیژان لە ساڵی
١٩٨٥ لەدایکبووە، ساڵانێکی زۆرە کاری هونەریی دەکات و بەشداریی لە چەندین ئۆرکێسترای
جیهانیدا کردووە، سەر بەخێزانێکی هونەرییە و بەشێکی زۆری ئەندامانی خێزانەکەی ئەکتەر
و گۆرانیبێژن، هاوسەری زیرەک میرەی شێوەکارە و دوو منداڵی هەیە.
S.A