شێوازی ئامادەکردنی سۆسی زەڵاتەی فەتوش بە هەنار

PM:12:58:08/03/2024

2124 جار خوێندراوەتەوە

زۆر کەس ئارەزووی خواردنی زەڵاتە دەکەن، دەتوانیت بیکەیتە ژەمێکی سەرەکی بۆ ئەو کەسانەی رێجیم دەکەن.

پێداویستییەکان:

کوپ و چارەکێک زەیتی زەیتون

کوپ و چارەکێک ئاوی هەنار

کوپ و چارەکێک ئاوی لیمۆ

کوپ و چارەکێک سرکەی سوور

دوو کەوچک خوێ

شێوازی ئامادەکردنەکەی:

ئاوی هەنار، زەیتی زەیتون و سرکەکە بخەرە ناو قاپێکەوە، پاشان ئاوی لیمۆ و خوێیەکەی تێبکە. پێکهاتەکان بە باشی تێکەڵ بکە تا تێکەڵەی سۆسەکە تێکەڵ دەبێت.

سۆسەکە بەکاربهێنە بۆ بەهاراتکردنی فەتوشەکە، پێشکەشی بکە.

S.A