سوودە سەرسوڕهێنەرەکانی بیبەری سەوز کە وا دەکات رۆژانە بیخۆیت

PM:02:28:07/03/2024

6720 جار خوێندراوەتەوە

بیبەری سەوز پێویستە پێکهاتەیەکی سەرەکی بێت لە خواردندا چونکە چەندین مادەی خۆراکی تێدایە کە سوود بە جەستە دەگەیەنێت، بەتایبەتی بۆ ئەو نەخۆشانەی نەخۆشی درێژخایەنیان هەیە.

لە راپۆرتێکدا پشتڕاستکرایەوە کە لە ماڵپەڕی فارم ئیزی بڵاوکراوەتەوە کە تایبەتە بە تەندروستی گشتی، ئاماژەی بەوە کردووە، بیبەری سەوز چەندین توخمە خۆراکی تێدایە، رێژەیەکی بەرزی کالسیۆم و فسفۆری تێدایە، هەروەها بڕێک ئاسن و رێژەیەکی پڕۆتین و کاربۆهیدراتی تێدایە بە هەمان شێوە، هەروەها مادەیەکی کیمیایی لەخۆدەگرێت کە ناوی (کاپسایسین)ە، کە بۆ نەخۆش گرنگە لەگەڵ نەخۆشییە درێژخایەنەکان.

بیبەری سەوز دژە ئۆکسانی تەندروست لەخۆدەگرێت کە پیربوونی لەش کەمدەکاتەوە و پێکهاتەکەی دەپارێزێت، هەروەها ئەگەری تووشبوون بە کێشەی دڵ و جەڵتەی مێشک و شێرپەنجە کەمدەکاتەوە، بیبەری سەوز کاریگەری زۆری هەیە لەسەر کۆنتڕۆڵکردنی ئاستی گلوکۆزی خوێن، بۆیە سوودێکی زۆری هەیە بۆ تووشبووانی شەکرە، هەروەها خواردنی بژاردەیەکی تەندروستە بۆ ئەوان چونکە کەپسایسین و دژە ئۆکسانی تەندروست لەخۆدەگرێت کە سوود بە تەندروستیان دەگەیەنێت.

هەروەها بیبەری سەوز سوود بە نەخۆشانی قەڵەوی دەگەیەنێت، بەتایبەتی ئەوانەی رێجیم پەیڕەو دەکەن کە یارمەتیدەرە بۆ کەمکردنەوەی کێشیان، چونکە بیبەری سەوز میتابۆلیزم باشتر دەکات و چەوری کەڵەکەبوو لە جەستەدا کەمدەکاتەوە، چونکە یەکێکە لە بژاردە گرنگە تەندروستەکان لە هەر رێجیمێکدا، بۆیە چارەسەری ئەو نەخۆشانە دەکات.

بیبەری سەوز کاردەکات لەسەر کێشەی میکرۆبی و هەوکردن رادەگرێت چونکە دژە ئۆکسانی تەندروست لەخۆدەگرێت.

H.Y