شێوازی ئامادەکاری یاپراخی گەڵامێو

AM:11:48:07/03/2024

6200 جار خوێندراوەتەوە

یاپراخی گەڵامێو یەکێکە لە خواردنە بەتام و چێژەکان، زۆر کەس ئارەزووی دەکات، لێرەدا شێوازی ئامادەکردنەکەی دەخەینەروو.

پێداویستیەکان:

برنجی خڕ

گەڵای مێو

گۆشت

پاقلە

خوێ

ئاوی لیمۆ

ماست

شویت

تەرەپیاز

ئامادەکردنەکەی:

سەرەتا برنجەکە بە باشی بشۆرەوە.

شویت و تەڕەپیازەکە سوور دەکەیتەوە، دواتر لەگەڵ بەهارات و برنجەکە تێکەڵی دەکەیت.

دوای کوڵاندنی گۆشتەکە، لە بنی مەنجەڵەکەدا دایبنێ، پاشان گەڵاکان دەیپێچینەوە و ئەیکەتە ناو مەنجەڵەکەوە.

دوای تەواوبووی پێچانەوەکەت، دەیخەینە سەر ئاگرێکی مامناوەند و قاپێک دەخەیتە سەری بۆ ئەوەی هەڵنەوەشێت، دواتر ئاوی گەرمی تێدەکەین و دەبێت تا سەر قاپەکە بێت.

پاش ئەوەی کە تەواوی ئاوەکەی هەڵمژی سەری دەنێیتەوە و کزی دەکەیت تا تەواو دەکوڵێت، لە کۆتاییدا لەگەڵ دۆ و نانی گەرم پێشکەشی بکە.
A.A