چەند ڕاستییەک دەربارەی جەستەی مرۆڤ کە ڕەنگە نەتزانیبێت

AM:10:57:06/03/2024

4000 جار خوێندراوەتەوە

جەستەی مرۆڤ نهێنی بێشوماری تێدایە، لێرەدا کۆمەڵێک زانیاری و ڕاستی سەرنجڕاکێش لەبارەی جەستەی مرۆڤەوە دەخەینەروو.

لە بابەتێکی ماڵپەڕی " Live science" دا باس لە چەند زانیارییەکی سەرنجڕاکێش دەکات دەربارەی جەستەی مرۆڤ، دیارترینیان بریتین لە:

١. جەستەی مرۆڤ نزیکەی ١٠٠ترلیۆن خانە لەخۆدەگرێت.

٢. ژمارەیەکی زۆری بەکتریا لە جەستەی مرۆڤدا دەژی.

٣. کەسێکی پێگەیشتوو لە ڕۆژێکدا زیاتر لە ٢٠ هەزار هەناسە دەدات.

٤.گورچیلەکان نزیکەی ٢٠٠ لیتر خوێن دەپاڵێون کە پاکی دەکەنەوە لە پیسی و ژەهر.

٥. مێشکی مرۆڤ نزیکەی ١٠٠ ملیار دەمارەخانە لەخۆدەگرێت.

٦. مرۆڤێکی پێگەیشتوو ڕۆژانە نزیکەی ١.٤٢ لیتر میز دەردەدات.

٧. ٪٢٥ی ئێسکەکانی مرۆڤ لە پێیەکاندایە.

٨. گوێ و لوت تاکە ئەندامن لە جەستەی مرۆڤدا هەرگیز لە گەشەکردنیان ناوەستن.

٩. گەورەترین و بەهێزترین ئێسک لە جەستەی مرۆڤدا بریتییە لە ئێسکەکانی ڕان.

١٠. کەسێک نزیکەی ٢٠٠ ماسولکە بەکاردەهێنێت بۆ ئەوەی یەک هەنگاو بنێت لەکاتی ڕۆیشتندا.

١١. ئاو زیاتر لە ٥٠%ی کێشی جەستەی کەسێکی پێگەیشتوو پێکدەهێنێت.

١٢. دڵی مڕۆڤ رۆژانە نزیکەی ١٠٠ هەزار جار لێدەدات.

١٣. کەسێک لە هەر خولەکێکدا ٢٩ جار چاوی دەتروکێنێت.

١٤. لوتی مرۆڤ توانای جیاکردنەوەی ٥٠ هەزار بۆنی جیاوازی هەیە.

١٥. مرۆڤ بە ٣٠٠ ئێسکەوە لەدایک دەبێت، کاتێک دەگاتە تەمەنی گەورەیی ژمارەیان دەگاتە ٢٠٦ ئێسک ئەمەش لە ئەنجامی یەکگرتنی هەندێک ئێسکەوەیە.

١٦. سیی ڕاست بڕێکی زیاتر لە هەوا هەڵدەمژێت بە بەراورد بە سیی چەپ.

١٧. جگەر ٥٠٠ ئەرک لە جەستەی مرۆڤدا ئەنجام دەدات.

١٨. بە تێکڕا کەسێک ڕۆژانە ٤٠-١٠٠ تاڵەکانی قژی لەدەست دەدات.

١٩. پژمینی مرۆڤ خێراییەکەی لە ١٠٠ میل (١٦١ کیلۆمەتر) لە کاتژمێرێکدا تێپەڕێنێت، لە کاتێکدا خێرایی کۆکە دەگاتە ٦٠ میل (٩٦.٥ کیلۆمەتر) لە کاتژمێرێکدا.

٢٠. مێشکی مرۆڤ ٢٠%ی وزەی جەستە بەکاردەهێنێت، لەکاتێکدا کێشی تەنها ٢%ی کێشی جەستەیە.
A.A