چیت بەسەردێت ئەگەر زۆربەی کات زەردەخەنە بکەیت؟

PM:10:59:03/03/2024

760 جار خوێندراوەتەوە

کاتێک زەردەخەنە دەکەیت تەنانەت ئەگەر دڵخۆشیش نەبیت، ئەوا مێشکت ئەو ئاماژەیە وەردەگرێت لە ماسولکەکانی رووخسارتەوە و کاردانەوەیەکی ئەرێنی دروست دەکات لە مێشکتدا.

بەپێی راپۆرتێکی دەروونناسی ماڵپەڕی برایت ساید، کاتێک تۆ زەردەخەنە دەکەیت یان پێدەکەنیت ئاستی فشاری خوێنت کەمدەکات و لێدانی دڵت ئاسایی دەبێتەوە.

هەرچەند لە ناخەوە نیگەران بیت یان کێشەیەکت هەبێت، بەڵام دەتوانیت بە زەردەخەنەیەک رێگە نەدەیت ئەو نیگەرانیە زۆر کار بکاتە سەر مێشکت و زۆر بیری لێ بکەیتەوە، بۆیە رەنگە چارەسەرێکی ساختە بێت بۆ مێشکتی بنێریت.

رەنگە قورس بێت باوەڕ کردن بەمە بەڵام زانست ئەمەی پشتڕاست کردووەتەوە کە زەردەخەنەیەک هێندەی چۆکۆلاتێک هۆڕمۆنی دڵخۆشی دەنێرێت بۆ مێشکت.