ئەمڕۆ لەلایەن
تیکتۆکەوە، هەژماری تیکتۆکچییەکی بەناوبانگی عێراقی بەناوی حوسام ئەلئەمیر کە خۆی بە
"حس حس" ناساندووە داخرا، کە خاوەنی زۆرترین فۆڵۆوەرس بوو لە عێراقدا بە
هەشت ملیۆن کەس.
تیکتۆکچییەکە ڤیدیۆیەکی
خۆی دوای سڕینەوەی هەژمارەکەی بڵاوکردووەتەوە و تیایدا بە گریانەوە دەڵێت
"خەونی ساڵانێک و ماندووبوونم هەمووی بەفیڕۆ چوو".
هاوکات، داخستنی هەژماری
تیکتۆکچییە عێراقییەکە بەهۆی ریپۆرتی زۆرەوە بووە لەلایەن خەڵکەوە، لەبەرئەوەی
بانگەشەی خێرکردنی بە پارەی هەژمارەکەی دەکرد، بەڵام وەک لەم ماوەیەی دواییدا
ئاشکرابوو بەو شێوەیە مامەڵەی بە پارەکانەوە نەکردووە.
ئەمەش یەکەمجار نییە
هەژماری کەسێکی بەناوبانگی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان یان هونەرمەندێک لەلایەن تیکتۆکەوە
بلۆک بکرێت، پێشتر هەژماری هەریەک لە تایلۆر سویفت و رۆمان رەینز و چەند کەسێکی
بەناوبانگی تریش بەهۆکاری جیاواز جیاواز.