هونەرمەندی گۆرانیبێژ هەردی سەلامی نوێترین بەرهەمی خۆی
بڵاودەکاتەوە.
هونەرمەند لە هەژماری فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی
ئینستاگرام نووسیویەتی " شەڕیش بفرۆشیت دەیکڕم، سنوور دابنێیت دەیبڕم، هەزار جار
دڵم بشکێنیت، هەر خۆم نازت هەڵدەگرم".
ئاماژەی بەوەشکردووە کە لە ئایندەیەکی نزیکدا
بڵاو دەبێتەوە، هەروەها نووسیویەتی "ئاگرێکی تر دەکەینەوە، پێکەوە".
هەردی سەلامی لە ساڵی ١٩٨٧لە سلێمانی لەدایكبووە، دەرچووی
بەشی شانۆیە لە پەیمانگای هونەرە جوانەکان، سەرەتا وەک دەرهێنەر کاری کردووە و ماوەیەکە
دەستی بە گۆرانیوتن کردووە خاوەنی چەند گۆرانی و ڤیدیۆ کلیپێکە.
A.A