خانمە هونەرمەند سەمیرا
کارزان نوێترین گۆرانی خۆی بەشێوەی ڤیدیۆ کلیپ بەناوی "نەمدیوە" بڵاوکردەوە.
بەرهەمەکە لە ئاوازی خۆی
و نووسینی محەمەد شۆئاییە، کاری ئەرەنجمێنت و میکسی لەلایەن سوهراب جوولەوە بۆ
ئەنجامدراوە.
وەک پێشتر سەمیرا کارزان
خۆی ئاماژەی پێکرد، ئەم بەرهەمەی "بۆمبی ساڵ"ـە و بە تایبەتی کاری بۆ
کراوە.
سەمیرا کارزان لە ساڵی ١٩٩٩ و لە شاری بۆکانی رۆژهەڵاتی
کوردستان لە دایکبووە، ماوەیەکی کەمە لە بواری هونەرییدا دەرکەوتووە و چەند بەرهەمێکی
تایبەت بەخۆی هەیە، زیاتر بە گۆرانی "دکتۆر" ناوبانگی پەیدا کردووە.